له پورتوگال به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ناتۆ دزران
ئاشكرابوو كه له هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیدا به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ناتۆ كه بۆ پورتوگال نێردرابوون دزراون.
ئاشكرابوو كه له هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیدا به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ناتۆ كه بۆ پورتوگال نێردرابوون دزراون.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی دیاور دی نۆتیكیاس له هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیدا به سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ناتۆ له سه‌ر داركوێب فرۆشراون.
راگه‌یه‌نرا كه ئامانجی هێرشه‌كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی پورتوگال و ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی بووه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مریكاوه ئاشكرا كراوه و له مانگی ئابدا به كاربه‌ده‌ستانی پورتوگالیان راگه‌یاندووه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پورتوگال دزی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه ره‌تكردووه‌ته‌وه و نه پشتڕاستیشی كردوه‌ته‌وه.
هـ . ب