ڕێپێوانی ماوەدرێژی گەنجان کۆتاییهات

چالاکی ڕێپێوانی ماوەدرێژ کە لە لایەن تەڤگەرەکانی گەنجانەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بیلفێڵدەوە دەستیپێکرد و لە شاری دویسبۆرگ کۆتایهات.

چالاکیەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە ١٥ی ئەیلول بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و گەنجانی ئەنتەرناسیۆنال لە شاری بێلفێلدی ئەڵمانیا دەستێپكرد وێڕای ئاژاوەگێریی و گێرەشێوێنیەکانی پۆلیس لە شاری دویسبۆرگی ئەو وڵاتە کۆتایی هات.

گەنجان لە بەرەبەیاندا لە کۆڵانەکانی مارکسلۆ-پۆلمان لێکترکۆبوونەوە، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی کۆتاییان بە ڕێپێوانەکی خۆیان هێنا.

ڕێپێوانەکە لەژێر گەمارۆیەکی زۆری پۆلیسدا ئەنجام درا و لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا پۆلیس هێرشی سەر چالاکوانانی کرد و هەوڵیدا گەنجێک دەستگیربکات، بەڵام گەنجان بە دروستکردنی بازنەیەکی بەرگری بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە بەرامبەر پۆلیسدا وەستانەوە و ناچار بەکشانەوەیان کردن.

پێشتریش بە هەمان هەڵوێستەوە گەنجان لە دیوسبۆرگ لە دژی هەوڵەکانی پۆلیس وەستانەوە.

لە کۆتایی ڕێپوانەکەدا گەنجان بەرەو ٣٢هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردی لە شاری فرانکۆرت بەڕێکەوتن.