قه‌یرانی وزه: ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠٢٣دا تووشی پاشه‌كشێی ئابوری ده‌بێت
له ئه‌ڵمانیا به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و راگرتنی هه‌نارده‌ی غازی رووسیا، پێشبینی ده‌كرێت كه داهاتی پوختی ناوخۆیی له ساڵی ٢٠٢٣ بۆ له‌سه‌دا ٠.٣ دابه‌زێت.
له ئه‌ڵمانیا به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و راگرتنی هه‌نارده‌ی غازی رووسیا، پێشبینی ده‌كرێت كه داهاتی پوختی ناوخۆیی له ساڵی ٢٠٢٣ بۆ له‌سه‌دا ٠.٣ دابه‌زێت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری (ئای ئێف ئۆ)، ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠٢٣ دا تووشی پاشه‌كشێ و سستبوونی ئابوری ده‌بێت.
ئای ئێف ئۆ كه یه‌ك له په‌یمانگا هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی بنكۆڵكاری تیمۆ واڵموسهاوزهر وتی، "ئه‌م زستانه ئێمه به‌ره‌و سستی و پاشه‌كشێ ده‌چین".
به‌گوێره‌ی ئای ئێف ئۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی حوزه‌یران كه پێشبینیه‌كانی به چوار خاڵ كه‌می كردووه، هه‌ڵاوسان كه له ساڵی ٢٠٢٢ دا له‌سه‌دا ٨.١ بوو له ساڵی ٢٠٢٣دا ده‌گاته له‌سه‌دا ٩.٣.