کوردان و دۆستەکانیان لە شاری لایپزیگر تورم هالێی، کۆبوونەوە و بە میتینگێک کۆمەڵکوژییەکانیان شەرمەزار کرد و بەڕێزدارییەوە شەهیدانیان بەبیر هێنایەوە. دوای خولەکێک ڕێز و بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کوردستان، پاشان لێدواندرا.
لەسەر ناوی گەمەینسام کامفێن، لێدواندرا و ڕاگەیەندرا کە فەرەنسا و تورکیا تا ئێستاش هەوڵی شاردنەوەی کۆمەڵکوژییەکان دەدەن.
لە لێدوانەکەدا کە لەژێر ناوی (ڕێدبەیتراگ بەرگری لە کوردستان) دراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە "شەهید سارا و هەڤاڵانی لە سەنتەری ئەوروپا پاریس شەهید کران، ئەم کۆمەڵکوژییە هێرشێک بووە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد و بزووتنەوەی ژنانی کورد، ئێمە درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین".
هەروەها ڕێدبەیتراگ کوردستان سۆلیکۆمیتی هالێی، ڕایگەیاند کە دەوڵەتانی سەرمایەدار لەژێر ناوی "نهێنی دەوڵەت" تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەپارێزن و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان دادگایی بکرێن.
دوای سەیرکردنی کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی هەڤاڵانی شەهد، یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.