ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت وڵاتێك كه خاوه‌نی هه‌موو جۆره چه‌كێك بێت
ئۆلاف شوڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كه ده‌یانه‌وێت له ئه‌وروپادا ببنه وڵاتێك كه خاوه‌نی هه‌موو جۆره چه‌كێك بن.
ئۆلاف شوڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كه ده‌یانه‌وێت له ئه‌وروپادا ببنه وڵاتێك كه خاوه‌نی هه‌موو جۆره چه‌كێك بن.
ئۆلاف شوڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه وڵاته‌كه‌ی دوای شرۆڤه‌ی هه‌ڵه كه پێی وابوو وڵاته‌كه له ده‌وروبه‌ری دۆستی هه‌بێت، ده‌بێت له‌مه‌ودوا له ئهرروپا ببێته ئه‌و وڵاته‌ی خاوه‌نی هه‌موو جۆره چه‌كێكه.
شوڵز باسی له‌وه‌شكرد، كه پێویسته ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له ژێر چه‌تری ناتۆ هێزی خۆیان زیاتر بكه‌ن و وتی، "ئێمه‌وه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێزی ئابوورین، ده‌بێت هێزهكهشمان له ئه‌رووپا ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رگریی له په‌یماننامه‌كان و له ئه‌وروپا ببێتهبههێزترین هێزی چه‌كداری"
دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی رووسیا دژی ئوكرانیا له سیاسه‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیاش گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات. حكومه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ی شه‌ڕ ١٠٠ ملیار یۆرۆ ی ته‌رخان كرد.
شوڵز وتی، "وه‌زیرێكی پێشووی به‌رگریی ئهلچمانیا رایگه‌یاندووه، كه به‌ده‌ورمانه‌وه دۆست هه‌یه. راستی ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت، ئابووری و به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا باوه‌ڕیان به‌وه كرد و ئه‌نجامی به‌هێزیان به‌ده‌ستخست، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئێمه به‌و جۆره له دۆخی سوپای ئه‌ڵمانیا بڕوانین، ده‌گه‌ینه ئه‌نجام".
هـ . ب