ئیسرائیل فڕۆکەخانەی مەشهەدی بۆردوومان کرد

ئیسرائیل فڕۆکەخانەی مەشهەدی بۆردوومانکرد کە سێیەم گەورەترین فڕۆکەخانەی ئێرانە.

ئیسرائیل فڕۆکەخانەی مەشهەدی بۆردوومانکرد کە سێیەم گەورەترین فڕۆکەخانەی ئێرانە. هێرشەکە فڕۆکەیەکی لەکاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی کردە ئامانج.

ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەوە لە میدیای دیجیتاڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "ئەمە درێژمەوداترین هێرشمانە. دووری نێوان ئیسرائیل و مەشهەد ٢ هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەترە". لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتی دەکاتەوە کە باڵادەستی ئاسمانی بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە.