ئیسرائیل: توانای لێدانی هه‌ر شوێنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینمان هه‌یه

سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، هێرزی هالێڤی ڕایگەیاند ئیسرائیل بە توندی وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە.

سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، هێرزی هالێڤی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بنكه‌ی ته‌ل نوف ڕایگەیاند بەتوندی وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەداتەوە و گوتی: " توانای لێدانی هه‌ر شوێنێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینمان هه‌یه".

هەروەها جەختی کردەوە دەتوانن هێرش بکەنە سەر هەر خاڵێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین، گوتی: "دوژمنه‌كانمان تا ئێستا له‌م بابه‌ته‌ تێنه‌گه‌یشتوون، به‌م زوانه‌ لێی تێده‌گه‌ن".

هێرزی هالێڤی ڕایگەیاند هێرشەکانی ئێران زیانێکی کەمی لێ کەوتووەتەوە و گوتی: "ئێمه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌ و ده‌زانین چۆن بگه‌ینه‌ ئامانج".