یەژاستار: زیلان رێنیشاندەری ژنانە بەرەو ئازادی

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار رایگەیاند: "زیلان بۆ ئەو ژنانەی کە لەسەنگەردا دەجەنگن، لە گەورەشارەکان تێدەکۆشن، لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، لە کۆڵانەکان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' راپەڕیون، جەمسەرنوێن و رێنیشاندەری ئازادییە".

لە راگەیەندراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستاردا هاتووە: "لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا ژنەخوداوەند زیلان کە ناوی بانگەوازە بۆ ژیان، بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. لەسەر هێڵی شەڕی راستی زیلان فەرماندە پێشەنگەکانمان سەما یوجە، گوڵان (فلیز یەرلیکایا)، گوڵچیا گابار، لەیلا سورخوێن، هێژار زۆزان، بێریڤان زیلان، راپەڕین ئامەد، کیندا زین، لەیلا وان گیانبازییان کرد. ئێمە خاوەنداری لە میراتی ئەو فەرماندە پێشەنگانە دەکەین، لە کەسایەتی زیلاندا بەڵێنی سەرکەوتن بە شەهیدانی ئازادی دەدەین، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەوان تا سەرکەوتن ئێمە لەو رێگەدا دەستبەرداری تێکۆشان نابین. ئێمە خاوەنی ئەو ویست و پێداگرییەین".

زیلان هێمای مێژوویی ژنە کە لە هێڵی گیانبازیدا سەرلەنوێ ژیانی بونیادناوەتەوە

فەرماندەییەکە رایگەیاندووە: "هەموو کۆمەڵگایەک خاوەنی خودا، خوداوەند و پیرۆزییە کە دەکەونە ژێر فەرمانی ئەوانەوە. لە ناو راستی گەلەکەشماندا شەهیدانمان پیرۆزیی ئێمەن" و بەم جۆرە بەردەوام بووە، "شەهیدانمان لە پێناو بەهاکانیان گیانیان بەخت کرد، هەربۆیە لەلایەن گەلەکەمانەوە بە پیرۆز دادەنرێن. گەلەکەمان کە یەک وشەی خۆی بۆ نەمابووەوە کە بیڵێت، زمانی بڕابوو و لە داگیرکەری خراپتر تاڵان کرابوو، لە سایەی شەهیدانمانەوە جارێکی دیکە بەهاکانی خۆی بە دەستهێنایەوە. گەلەکەمان پیرۆزترین بەهاکانی بە شەهیدەکانی دا. لە کەسایەتی شەهیداندا سەرلەنوێ خۆی پێناسەکردەوە، لەنێو جیهانی مرۆڤایەتیدا لە رێگەی راستی شەهیدانەوە خۆی گەیاندووەتە ئەو پێگەیەی مافی خۆیەتی. هەر شەهیدێک بۆ گەلەکەمان بەهایەکی نوێیە کە بەدەستهێنراوە. رێبازی رێبەر ئاپۆ، هەڵسوکەوت لەگەڵ شەهیدان و شەهیدبوون ئەو بەهایانەی خوڵقاندووە. رێبەرایەتی هەموو شەهیدبوونێکی بە بەهێزی واتادار کرد، گۆڕی بۆ بەهایەکی زیندوو. هەر بەهایەک کە لە کەسایەتی شەهیداندا دەستنیشانکرا، رێگای سەرکەوتنی خستەبەردەم گەلەکەمان. لەبەر ئەوەش لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان لە دژی رێبەر ئاپۆ، شەڕڤانانی ئازادی ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، بۆمبەکانیان بە داگیرکەریدا تەقاندەوە و دڵسۆزی خۆیان بۆ هێڵی رێبەرایەتی نیشاندا. پێشەنگمان زیلانیش ئەو رێبازەی رێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند، بۆ خۆی بە بنەمای گرت و بە تێگەیشتن لەوەی رێبەر ئاپۆ ئافرێنەری بەها مرۆڤایەتیەکانە، خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ کرد. لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بۆمب بۆ سەر رێبەر ئاپۆ، خۆی رێکخست، لە ناو دڵی داگیرکەریدا خۆی کرد بە بۆمب و تەقیەوە. زیلان کە لەهەموو هەلومەرجێکدا پابەندی پێوانەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی بوو، بە چالاکیەکەی بووە فەرماندەیەک کە هەمووان کەوتنە ژێر فەرمانی ئەوەوە، گۆڕدرا بۆ بەهایەکی پیرۆز کە هەموو کەس سوێندی پێبخۆن. زیلان بە چالاکیەکەی خۆی سەرلەنوێ رۆحی ژنە خوداوەندی سەردەمی نیۆلیتیکی زیندووکردەوە، بووە هێمای مێژوویی ژنی کورد کە بە هێڵی گیانبازی سەرلەنوێ ژیانی ئافراند. زیلان هێمای ئەوەیە کە ژنان لە سەر هێڵی ئاپۆیی بە هێزی بۆمبی ئەتۆم دەتوانن بەرەوپێش بچن".

ئەو هێزەی بەڕێوەمان دەبات راستی شەهیدانە

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار ئاماژە بەو تایبەتمەندیانە کراوە؛

"تێکۆشانی ئازادیمان بە ئاسانی نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە. لەناو راستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە سنوورەکنی دیاریکراوە، شەڕ لە دژی دڕندەترین و وەحشیترین سوپای جیهان و لەسەرپێ خۆڕاگرتن تەنیا بە رەنجی بێهاوتای شەهیدان دەستەبەر بووە. ئەو هێزەی بەردەوام ئێمە بەڕێوەدەبات راستی شەهیدانمان بووە. لە کاتە ئەستەم و دژوارەکاندا شەهیدانمان خۆیان خستە پێشەوە، بە لابردنی ئاستەنگیەکان گیانی خۆیان بەخت کرد. لە راستی زیلاندا هۆشمەندی نەهێشتنی بەربەستەکان لە بەرزترین ئاستدابوو. هێڵی فیدایی زیلان لە تێکۆشانی ئازادیماندا رێبازێکی نوێ، لە هۆشمەندی گەریلایەتیدا ناوی بەرزترین ئاست بوو. زیلان بە واتای یەکگرتنی هزر و چالاکییە. زیلان کەسەیاەتی سەرکەوتنە، فەرماندەی هێڵی گیانبازی لە شەڕە. زیلان وەک ئافرێنەرێکی ئازادی رێبوارانی خۆی ئافراند و بە هەزاران ئەوینداری ئازادی لەسەر هێڵی زیلان یەکیان گرت، بەرەو ئازادی رێیان کرد. ئەوانەی ئەمرۆ لە چوار پارچەی کوردستان بەرامبەر نوێترین چەکی تەکنەلۆژیایی، لە بەرامبەر کیمیایی دژە مرۆڤایەتی شەڕ دەکەن، هێڵی گیانبازانەی زیلانیان بە بنەما گرتووە. زیلان بۆ ژنانی شەڕکەر خوداوەندە، پەرستگەیە، رۆحێکی کە هێزی لێوەردەگرن. زیلان بۆ ئەو ژنانەی لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن، لە گەورەشاراندا تێدەکۆشن، لە زیندانەکاندا خۆڕاگری دەکەن، لە شەقامەکاندا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' راپەڕیون، کۆماس و رێنیشندەری ئازادییە. وەک گەریلاکانی یەژاستار بۆ بەجێگەیاندنی مانیفیستۆی ئازادی کە بانگەوازی زیلانە بۆ ئێمە، تا کۆتایی لە دژی فاشیزمی کۆلۆنیالیست شەڕ دەکەین. دڵسۆزی و وەفاداری بە زیلان بەم جۆرەیە، پێداگرین لەسەر ئەوەی تا کۆتایی خاوەنداری لێبکەین.

دووبارە لەدایکبوونەوەی گەلەکەمان، لە رووان و هەڵکشانی شەتڵ و نەمامێک بەرەو خۆر واتادارترە. لە وڵاتێکدا کە خاکەکەشی نەهێلدرایەوە و بە کۆنکرێت دایانپۆشی، روونی نەمامی ئازادی، بە وتەی رێبەرایەتی بە واتای روواندنی گوڵە لەسەر بەرد، سەرلەنوێ سەوزکردنەوەی داری وشکبووە. رێبەر ئاپۆ بە تێکۆشانی بێ پسانەوەی لە ناو دژوارترین هەلومەرج و گۆشەگیریدا هێشتاش ئەو گوڵ و دارە بە سەوزی رادەگرێت. ئەوانەی لە رێبەرایەتی تێگەیشتن بوونە هێزی ئەم تێکۆشانە لە شێوەی زیلان. ئەم ژیان و هەبوونە سەرباری گەمە چەپەڵەکانی هێزە هەژمونخوازەکانیش رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر گەورە دەبێت، بەهێز دەبێت و رۆح بە بەر قوڵایی مێژوودا دەکات، با گەلەکەمان بزانێت ئەو بانگەوازانەی زیلان لە نامەکەیدا رایگەیاند، هێشتاش کاریان پێدەکرێت، هەموو ئەوانەی لەناو دۆزی ئازادیدا خۆڕاگری دەکەن دەبێت گوێ لەو بانگەوازە بگرن، بۆ ئەوەی گەلی کورد بگاتە شوێنی شکۆمەندی خۆی لەناو مێژوودا، تێبکۆشن. ئەوە راستیەکە کە ئەوانەی لە سەر هێڵی زیلان شەڕ دەکەن، بە دڵنیاییەوە سەردەکەون. سەرکەوتن دەبێتە رێبازی رێبەرایەتی و ئەوانەی کە لەم رێبازە تێگەیشتوون و وەک زیلانیان لێهاتووە.

ئێمە وەک یەژاستار جارێکیتر لە کەسایەتی زیلاندا یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە، لە بەردەم یادی ئەواندا بە رێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین. لەم قۆناغەدا کە ئێمە لە کاتێکی مێژووییداین، وەک جەنگاوەرانی ئازادی ژن، ئاگاداری بەرپرسیارێتیمانین. ئێمە فەلسەفەی ژیانی رێبەرایەتی لەسەر هێڵی زیلان دەکەین بە کردار و بەم جۆرە بەرپرسیارێتیمان بە جێدەگەیەنین. وەک شوێنکەوتوان و رێبوارانی رێگەی زیلان ئێمە ئەو ژیانە گەورە و شکۆمەندەی بۆ ئێمەی جێهێشتووە تا دوا دڵۆپی خوێنمان پارێزگاری لێدەکەین. زیلان ئەو هێزەیە کە ئەو دەستانەی پارچە پارچەکرد کە دەیانویت بەرەو رێبەرایەتی درێژ بکرێن. زیلان بۆ ئێمە فەرمان و رێنوێنییە. دەبێت بزانرێت کە تا گۆشەگیری نائەخلاقی لەسەر رێبەرایەتی بەردەوام بێت، ئێمەش بە شێوەی زیلان، بە رێبازی زیلان لە سەردەمی نوێدا باشتر گورز دەوەشێنین. هەر رۆژێک کە ناتوانین زانیاری لە بارەی رێبەرایەتیمان وەربگرین، توڕەیی و رقمان ئەستورتر دەبێت. زیلان بە هەموو کەسی نیشاندا کە تێکۆشان بەرامبەر بەوە دەبێت بە چ شێوەیەک بێت. ئەو دەستانەی بەرەو رێبەرمان درێژ دەکرێن بە دڵنیاییەوە زوو یان درەنگ وەڵامیان دەدرێتەوە. رێبەرایەتیمان بەردەوام بۆ ئێمە رێنیشاندەر و جەمسەرنوێنی ژیانە، راستی شەڕە بۆ ئێمە. ئێمە سوپایەکی ژنانین کە ئامدەین لەو پێناوەدا هەموو قوربانیەک ببەخشین. لە سەر ئەو بنەمایە دووپاتی دەکەینەوە کە وەک یەژاستار لێپرسینەوە لە هەموو هێرشێک بۆ سەر رێبەرایەتیمان و گەلەکەمان دەکەین".

هـ . ب