دایکانی کۆبانێ: بە چەکی دەستمانەوە لە دژی داگیرکەران دەوەستینەوە

دایکانی کۆبانێ کە خاکەکەیان دەپارێزن وتییان: "کاتی ئازادی و سەرکەوتنمانە، دەبێت بە هەموومانەوە لە دژی داگیرکەران بووەستینەوە."

لەژێر چەتری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا لە هەموو تەمەنەکانەوە لەنێو شەڕی خۆپاراستندان. ئەو ژن و دایکانەی ڕۆژانە لە کۆڵان و شەقامەکاندا شەڕی پاراستن دەکەن و خاکی خۆیان دەپارێزن بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.

حەوا بەرەواد کە دایکی شەهید کارکەرە و بۆ پاراستی خاکەکەی لە شەقامەکەیاندایە، ئەمەی وت: "لەمڕۆدا دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک لە هێرشکردندایە، هێرشە دڕندەکانی لەسەر پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین چڕکردووەتەوە. بەڵام با دەوڵەتی تورک بیری نەچێت هاوشێوەی داعش شکست بەشی دەبێت. سەردەم سەردەمی ئێمەیە، سەردەمی ئازادی و سەرکەوتنە، دەبێت هەموو کوردان لە دژی داگیرکاری بوەستنەوە و سەرهەڵدان بکەن."

'بەبێ وڵات ناژیین'

دایکە حەوا جەختی لەوەکردەوە بە هەموو ئیرادە و چەکی دەستییانەوە لە دژی داگیرکاری دەوەستنەوە و لەگەڵ ڕۆڵەکانیان کە لە نێو شەڕدان کۆبانێ دەکەنە گۆڕستانی دووژمنانی گەلی کورد و ملکەچی خواستە نەگریسەکانی دووژمن نابن و وتی: "بە بێ نان و منداڵەکانمان دەژین، بەڵام بەبێ وڵات ناژین. بە چەکانی دەستمان تاریکی لەناو دەبەین. لە هەموو تەمەنەکانەوە چەکی دەستمان لە دژی داگیرکاری بەرزدەکەینەوە."

'لە ژێر چەتری نەتەوەی دیموکراتیکدا سەرکەوتن مسۆگەرە'

دایکە ئەمینە محەمەد لە نەتەوەی عەرەب کە لەبەرخۆدانی کۆڵاناندایە دەربارەی بەرخۆدانی دایکان و شەڕڤانان ئاماژەی بەوەدا هیچ کاتێک ناهێڵیین شارێک کە بە خوێنی شەهیدان درووستکراوە دەوڵەت پێی بنێتە ناوییەوە و هەموو نەتەوەکان لە ژێر چەتری نەتەوەی دیموکراتیکدا لە پاراستنی ئەم خاکەدان و وتی: "دەوڵەتی تورک لەمڕۆدا هێرشی سەر ڕۆڵەکانمان دەکات. لە دژی ئەم داگیرکارییە دەوەستینەوە. سەرکەوتن مسۆگەرە. باوەڕمان بە ڕۆڵەکانمانە، هیچ کاتێک دەستبەرداری خاکەکەمان نابین. هیچ کاتێک ملکەچی داگیرکاری نابین و لە دژی دەوستینەوە."