لە بەداوداچوونی بەرخۆدانی مێژووی بەنداوی تشریندا دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا ئاشنای ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە و شەڕڤانی بەرخۆدانی تشرین ببین. یەکێک لەو فەرماندە و شەڕڤانەی کە کاریگەری زۆری لەسەر درووستکردم، فەرماندە و ژنە کوردی خاوەن مۆراڵی بەرز؛ فەرماندەی یەپەژە ئامارا ئامەدە.
فەرماندەی یەپەژە ئامارا ئامەد لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە سەنگەر و بەرەکانی بەرخۆدانی تشریندا جێگە دەگرێت. فەرماندە ئامارا لە گۆرەپانەکەدا لە فەرماندەییکردنی بەرخۆدانەکاندا ڕۆڵێکی چالاک و کاریگەر دەگێڕێت.
هاوڕێتییەکی خاکەڕایی
هەموو شەڕڤانێکی بەهێزی ژن باسی فەرمانداری و هاوڕێتی ئامارا ئامەد دەکات. کەسێتییەکەی بە هاوڕێتییەکی خاکەڕاییەوە بووە بە هۆکاری سەقامگیری دەروونی و مۆراڵی شەڕڤانان. لە گفتوگۆکانمەوە لەگەڵ شەڕڤاناندا بۆم دەرکەوت فەرماندە ئامارە وەک فەرماندەیەکی بە ئەزموون و بەرپرسیار ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی بەرخۆدانەکان لە هەرێمی جزیرەوە هاتووەتە بەنداوی تشرین، بە ئەزموونەکانییەوە لە بەنداوی تشرییندا بە سەربازی و هاوڕێتییەوە بووە بە مۆراڵێکی زۆر بە شەڕڤانان.
دەنگی بۆ شەڕڤانان دەبێتە مۆراڵ و ترس دەخاتە دەروونی چەتەکانەوە
دەنگی فەرماندە ئامارا لەسەر ئامێری بێتەل بۆ شەڕڤانان دەبێتە مۆراڵ و ترس لە دەروونی چەتەکاندا درووستەکات. ئەمەش وایکردووە بە بیستنی دەنگی سەقامگیری لە شەڕڤاناندا درووستبێت. ئەمەش نیشانەی دڵسۆزی فەرماندە ئامارا بەرانبەر شەڕڤانانی دەردەخات. لەیەکەم ڕۆژی بەرخۆدانەکانەوە لەو بەرەیەیی کە ئامارا فەرماندەیی دەکات تەنانەت یەک چەتەش نەیتوانیوە تێپەڕێت. داخۆ بۆ نەیانتوانییوە؟ چونکە لەیەکەم ڕۆژەوە هەموو هێرشەکان تێکشکێندراون. هەر بانگەوازییەکەی فەرماندە ئامارا لەسەر ئامێری بێتەل بووە بە هۆکاری دەستوەردانی خێرا و تێکشاندنی هێرشەکانی دیکەی چەتە دڕندەکان.
ڕێگەی سەرکەوتن بە هاورێتی و فەرمانداریی خۆیەوە درووستەکات
فەرماندە ئامارا ئامەد لە دابینکردنی پێدوایستییە بنەڕەتییەکانی شەڕڤانان تا فەرماندەییکردنی هێرشەکان و تێکشکاندنی هێرشەکان ڕۆڵ دەگێڕێت.هەر بۆیە ئامارا هەموو کاتێک بە ڕووخۆشی و تایبەتمەندیی شەڕزانییەوە فەرماندەی شەڕڤانان دەکات و لە خۆیان کۆدەکاتەوە. لەگەڵ هێرشە سەختەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا، فەرماندە ئامارا و شەڕڤانەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ بە تۆمارکردنی سەرکەوتنەکانیان مێژوو دەنووسنەوە و دەبنە هیوای گەلای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لە ساتەکانی شەڕ و بەرخۆدانی تشرییندا دوای تۆمارکردنی هەر سەرکەوتنێک لەسەر ئامێری بێتەل درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و هەڵهەڵەی سەرکەوتنی شەڕڤانان و فەرماندە ئامارا ئامەد دەبیسترێت.