لە دوای پێشهاتەکانی سووریا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانجی داگیرکردنی بەنداوی تشرین لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە لە هێرشی بەردەوامی بەنداوەکەدایە. بۆیە بە ئامانجی تێکشکاندنی ئەو هێرشانە و پشتیوانیکردن لە ڕۆڵەکانیان و پاراستی بەندواوەکەیان گەلانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویان لە بەنداوەکە کردووە و لە ئێشکگری بەرخۆداندان. لەو چوارچێوەیەدا لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا کاروانێک لە دانیشتوانی کانتۆنی جزیرە بۆ دژوەستانەوەی هێرشەکان ڕوویان لە بەنداوی تشرین کرد و دوای چوار ڕۆژ لە ئێشکگری بەنداوەکەدا گەڕانەوە.
دانیشتوانی جزیرە لە بەنداوەکەوە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار-ئانها کردووە.
یەک لە ئێشکگران بە ناوی فەدیا مەحمود شێخو ئاماژەی بەوەدا ماوەی چوار ڕۆژ بە شێوەیەکی بەهێز لە بەرخۆدانی ئێشکگرییدا بوون و هەموو بوونیان بۆ پشتیوانی ڕۆڵەکانیان بووە لە بەنداوەکەدا کەچی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشی سەر مەدەنییەکان دەکەن و ئەمەی گوت: "هیچ کاتێک دەستبەرداری هێزەکانمان نابین و ڕێچکەگری ئامانجی شەهیدەکانمانین. هیچ کاتێک لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناترسین. بەنداوەکە بۆ ئێمە بە مانایی بوونمان دێت. بەڕاستی شەرمە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ئاست ئەم هێرشانەدا لە بێدەنگییدایە. بێگومان ئەم هەڵویستەیان دەبێتە یارمەتیدەری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک."
'شەڕڤانان و گەل لە بەرخۆدانێکی مێژوویدان'
یەکێک لە ئێشکگرەکان، فاتمە کەلەش دەستنیشانیکرد لە بەنداوی تشرییندا بەرخۆدانێکی مێژووی لە ئارادایە و هەموو هێرشەکانی تێكشاندووە و ئاماژەی بەوەدا لە دوای چوار ڕۆژ لە ئێشکگری گەلی کانتۆنی جزیرە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ و جێگەی خۆیان و وتی: "بەنداوی تشرین کانتۆنی جزیرە و فرات هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکەوە دەبەستێتەوە. دەوڵەتی تورکیش دەیەوێت ئەم هەرێمانە لێکتردابڕێت و شارەکانمان داگیربکات. بەڵام با دووژمنان باش بزانن گەل گەلی پێشوو نییە و لە دژی هێرشەکان لە بەرخۆداندان. لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی گەلانی کردووە تێدەکۆشین."
عەلی ساڵەح کە لە ئێشکگریدا بووە گووتی: "کاتێک گەشتین بە بەنداوەکە بە بینینی شەڕڤانامان بۆیەکتر بووین بە مۆراڵ. هیچ کاتێک ئیرادەی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا تێکناشكێت."