هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هەوڵی هێرشێکیان تێکشکاند
شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هەوڵێکی چەتەکانیان شکست پێ هێنا بۆ دانانی چەکی قورس لەبەردەم بنکەی گوندی ئەل کرێدییە.
شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هەوڵێکی چەتەکانیان شکست پێ هێنا بۆ دانانی چەکی قورس لەبەردەم بنکەی گوندی ئەل کرێدییە.
شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هەوڵێکی چەتەکانیان شکست پێ هێنا بۆ دانانی چەکی قورس لەبەردەم بنکەی گوندی ئەل کرێدییە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتی دەکاتەوە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر گوندەکانی کانتۆنی مەنبەج فراوانتر کردووە.
هەروەها گوتراوە: "چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیانویست چەکی قورس لەبەردەم بنکەی سەربازی لە گوندی ئەل کرێدییە دابنێن. بە هۆشیاری هێزەکانی مەجلیسی سەربازی مەنبەجمان، ٢ هاوەن کرانە ئامانج و تێکشکێنران. هاوەنێک لەناوبرا و ئەویتر گورزی بەرکەوت. لەم چوارچێوەیەدا، ٢ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکیان تێکشکێنرا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە.