تەرمی ٢ شەهید لە شاری ڕەقە بەخاک سپێردرا

لە شاری ڕەقە، تەرمی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی تێکۆشان لە دژ بە ماددە هۆشبەرەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەهید فیراس ئەلسەمران و شەڕڤان لیوا ئەلشیمال دیموکراتی ئەحمەد ئەلمستەفا بە خاک سپێردران.

خەڵکی ڕیا ڕوویان کردە گۆرستانی شەهیدان لە گۆندی حیکۆمە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ناشتنی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی دژ بە ماددە هۆشبەر و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، فیراس ئەلسەمران و شەرڤان ئەلشیمال ئەل دیمۆکراتی ئەحمەد ئەلمستەفا.

لە میانی مەراسیمەکەدا، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی دژی ماددە هۆشبەرەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، حەسەن کالۆ، قسەی کرد و وتی: "بەڕێوەبەر فیراس ئەلسەمران لە کاتی پاراستنی یاسا و ئاسایشی ناوچەکە لە بەرامبەر بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا شەهید بوو".

کالۆ بەڵێنیدا کە  تۆڵەی شەهیدان بکەنەوە و تا دوا هەناسەیان لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان شەڕ بکەن.

لە لایەکی ترەوە وتەبێژی لیوا ئەلشیمال دیموکراتی مەحمود حەبیب قسەی کرد و وتی: "کاتێک دوژمن و ئاستەنگەکان زیاد دەبن، پاڵەوانەکانیش لە مەیدانەکانی قارەمانێتیدا دەردەکەون بۆ ئەوەی ئاسایشی وڵات و کۆمەڵگا بپارێزن، بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی شەهیدان و ئاماددە بوان دەکەین".

مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی نامەی ئەو دوو شەهیدە و ڕادەستکردنەوەی نامەکان بە بنەماڵەکانیان کۆتایی هات.