دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بە دەیان کارگە و ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ئەدەنە، ئەدرنە، ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ و کۆگای کارگاکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ناوچەی کۆزانی ئەدەنە ١٨ی ئاب ئۆتۆمبێڵێکی فاشیستێکی تورک و ٢١ی ئاب لە کۆجائەلی ٣ ئۆتۆمبێڵی کۆگایەکی گواستنەوەیان سووتاند. لە ئەدرنەش ٢٢ی ئاب ئۆتۆمبێڵێک سووتێنرا.

بە دەیان ئۆتۆمبێڵ و کۆگا سووتێنران

لە ئەنقەرە ٢٢ی ئاب کۆگای یو پی ئێس –ی کارگەی کارگۆ لە لایەن کوردەکانەوە سووتێنرا. لە کۆگاکە نزیکەی ٢٥ – ٣٠ ئۆتۆمبێڵ سووتان. لەو ئۆتۆمبێڵانە ١٥ بارهەڵگر، ١٠ ئۆتۆمبێڵی بڵاوکردنی بەرهەمەکان بوون. چالاکوانان ئاماژەیان بەوەداوە کە کارگەکە هاوکاری دارایی بە ئاکەپە و مەهەپە دەدات.

لە عومرانیەی ئەستەنبوڵ ٢٣ی ئاب کارگەیەکی گواستنەوە سووتێنراوە و هەموو ئۆتۆمبێڵەکانی ناو کارگەکە سووتێنراون.

لە باغجلاری ئەستەنبوڵیش ٢٣ی ئاب ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵی ئەندامانی ئاکەپە سووتێنران. ئۆتۆمبێڵەکان بە تەواوی سووتاون و لەکار کەوتوون.

ف.ق