کوردستانیانی فینلەندا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد

کوردستانیان لە فینلەندا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا هاوسۆزی بۆ بەرخۆدانی حەفتانین پیشاندرا.

ئەمڕۆ کوردستانیان لە فینلەندا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. کوردستانیان لە ناوەندی شاری هێلسێنکی کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەریان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان قسەی کرد و هەڵوێستی دەسەڵاتی باشووری ڕەخنە کرد.

ڕاگەیەنراوەکان بە زمانی ئینگکیزی، فینلەندیش خوێندرانەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک شەرمەزارکران. لە چالاکیەکەدا گەل بە موزیک و دروشم پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی حەفتانین دەربڕی.

ف.ق