لە ڕێپێوانی درێژمەودا نزیک دەبینەوە

چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودا کە هەموو ساڵێک لە ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ لەنێوان ٥ بۆ ١١ ئەیلول لە شاری هانۆڤەری بۆ هامبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.

ڕێپپێوانی درێژمەودا هەموو ساڵێک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کرد ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ لەنێوان ٥ بۆ ١١ ئەیلولدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەستپێدەکات. ڕێپێوانەکە بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' پێکەوە سەرهەڵدان' تا شاری هامبۆرگ بەردەوام دەبێت.

بانگەوازی بۆ گەنجان: ئەمساڵ گرنگترینە

ڕێپێوانەکە کە ٢٠ ساڵە لە ئەوروپا بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد ئەنجامدەدرێت، ئەمساڵ لە چوارچێوەی هەنگاوی ' پێکەوە سەرهەڵدان' ئەنجام دەدرێت.

پێشبینی دەکرێت، لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، سوید، بەریتانیان و هەموو ئەوروپا بە سەدان گەنج بەشداری بکەن. کۆمیتەی ئامادەکاری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی کۆمیەتەکەدا باسی ئەوەکرا کە فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە هەموو کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و لە کاتێکدا کە گۆشەگیری زۆرتر کراوە، ئەنجامدانی ڕێپێوانی درێژمەودا زۆر گرنگە. کۆمیتەکە داوای لە هەموو گەنجانی کورد و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست کرد کە بەشداری بکەن.

کۆمیتەکە دەڵێت، چالاکیەکە بۆ ڕوحی بەرخۆدانی حەفتانین ئەنجام دەدرێت و لە هەمانکاتدا پەیام بە دەوڵەتانی ئەوروپا دەدرێت کە هاوکاریە سیاسی، سەربازی و ئابوریەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بووەستێنن و پشتگیری لە قڕکردنی کورد نەکەن. داواکرا کە گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست بوونەتە یەک و لەدژی کاپیتالیزم، فاشیزم و داگیرکەری بە شێوەیەکی گەورە بەرخۆدان بکەن و سەربکەون."

بەرنامەی ڕێپێوانەکە

گەنجان ٤ی ئەیلول لە شاری هانۆڤەر کۆدەبنەوە و بەرنامەی ڕێپێوانەکە بەم شێوەیەیە:

"ڕۆژی یەکەم: Hannover-Lehrte

ڕۆژی دووەم: Lehrte-Celle

ڕۆژی سێیەم: Celle-Unterlüß

ڕۆژی چوارەم: Unterlüß-Lüneburg

ڕۆژی پێنجەم: Lüneburg-Winsen-Luhe

ڕۆژی شەشەم: Winsen-Luhe-Harburg

ڕۆژی حەوتەم: Harburg-Hamburg."

ف.ق