پۆلیسێکى دەوڵەتى تورک لە ئەنتاکیا کەسێکى کوشت

لە ئەنتاکیا و لە کاتی ئاڵۆزیی لە هاتوچۆدا پۆلیسێکى تیمی تایبەت بە ناوی سەرگەن ئۆزکانجا کەسێکى کوشت و کەسێکى تریشی بریندار کرد.

لە گەڕەکی کاڤاسلی لە ناوچەى ئەنتاکیا لە پارێزگای هاتای لە نێوان ئۆتۆمبێلی پۆلیس و ئۆتۆمبێلێکى مەدەنیی هاووڵاتییاندا لەسەر رێگای هاتوچۆدا ئاڵۆزی دروستبوو بوو. پۆلیسێکى یەکەی تایبەت بە ناوی سەرگەن ئۆزکانجا لەو رێگە گشتییەدا دەستیکرد بە تەقەکردن لە کاسبکارانی سەر رێگاکە کرد. موستەفا شاهین و محەمەد یڵدزباش کە هەوڵیاندا بوو ئاڵۆزییەکە ئارام بکەنەوە هێرشیانکرایە سەر و لەلایەن پۆلیسەکەى دەوڵەتی تورکەوە موستەفا شاهین کوژرا و محەمد یڵدزباش-یش بریندار کرا.

تاوەکو ئێستا روون نییە ئەو پۆلیسە بکوژەى دەوڵەتى تورک دەستگیرکراوە یان نا.

ژ.ت