پەرلەمانتارانی سوید و دانیمارک: هێرشی تورکیا، هێرشێکی تیرۆریستیە

پەرلەمانتارانی سوید و دانیمارک هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر کەمپی مەخموور و شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنیان شەرمەزار کرد.

لەبارەی هێرشی تیرۆریستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کەمپی مەخموور و شەهیدکردنی سێ ژنی مەدەنی پەرلەمانتارانی سوید و دانیمارک راگەیەنراویان بڵاوکردەوە.

ئەمینە کاکەباوە پەرلەمانتاری سۆسیالیست بە پێشنیارنامەیەک باسی گەمارۆ و هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر مەخموور کرد و کردی بە رۆژەڤی پەرلەمان، پارتی گەلی سۆسیالیست و لیستی یەکێتی کە لە پەرلەمانی دانیمارک فراکسیۆنیان هەیە، هێرشی تیرۆریستی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کەمپی مەخموور و شەهیدکردنی ٣ ژنی سڤیلیان شەرمەزار کرد.

'دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات'

کاکەباوە وتی، "لە تورکیا ڕژێمەکەی ئەردۆغان یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات و وەبیریهێنایەوە کە تورکیا لەدژی یاسا نێودەوڵەتیەکان عەفرینی داگیر کرد و کوردی ئاوارە کرد و دوایین جار هێرشی کردە سەر مەخموور  و پەنابەرانی بە شێوەیەکی زاڵمانە بۆردوومان کرد."

کاکەباوە لە بەردەوامی قسەکانی باسی ئەوەی کرد، هێرشی تورکیا لەدژی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیە و چالاکیەکی تیرۆریستی کریمینال و هەوڵی تێکدەرانەیە.

کاکەباوە داوای کرد وەزیری دەرەوەی سوید هێرشی سەر مەخموور شەرمەزار بکات و هێرشەکە بکات ڕۆژەڤی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان.

'دانیمارک پێویستە لێکۆلینەوە لەسەر هێرشی بەرانبەر خەڵکی سڤیل بکات'

هەروەها لیستی یەکێتی و پارتی گەلی سۆسیالیست کە لە پەرلەمانی دانیمارک فراکسیۆنیان هەیە، هێرشی تیرۆریستی تورکیان بۆ سەر مەخموور شەرمەزار کرد.

ئیڤا فلایڤهۆڵم وتەبێژی کۆمیتەی دەرەوەی لیستی یەکێتی وتی، "داوا لە وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک دەکەم لێکۆلینەوە لەسەر هێرشی سەر خەڵکی مەدەنی مەخموور بکات."

سەردار بەنلی یاریدەدەری سەرۆکی پارتی گەلی سۆسیالیستیش ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێرشەکە شەرمەزار بکات کە دەوڵەتی تورک پەیمانە نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات.

ف.ق