پەرلەمانتاریێکی عێراقی:تورکیا دەیەوێت عێراق داگیر بکات

ئینتیسار ئەلجبوری پەرلمانتاری عیڕاق، بێدەنگیی عێراق لە بەرامبەر داگیرکاری و دەستەوەردانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق رەخنە دەکات و هۆشداری ئەوە دەدات کە دەوڵەتی تورک، دەیەوێت خاکی عێراق داگیر بکات.

ئەلجبوری لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا بە بوردومانەکانیەوە سنووردار نامێنێت و ئەنقەرە دەیەوێت خاکی عیڕاق بە شێوەیەکی ئاشکرا داگیر بکات و تێکەڵی خاکی خۆی بکات.

ئەلجبوری لە لێدوانێکیدا ئەمڕۆ وتی:"ئێمە سەرمان سوڕماوە، چۆن دبێت حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستانەی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ بێت کە داوامان لێدەکات خاکی عێراقی رادەستی ئەو بکەین."

ئەلجبوری لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا تیشک دەخاتە سەر قۆستنەوەی هەڵەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە و دەڵێت:"بە هۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣وە وەزارەتی دەرەوەی عێراق سزا دراوە، دەوڵەتی تورکیاش ئەمە وەکو هەلێک دەبینێت و تا ئێستا هەوڵ دەدات ئامانجەکانی خۆی جێبەجێ بکات."

ز.ش