ژنان لە ڕووسیا لەدژی توندوتیژی پەیامێکیان بڵاوکردەوە
ژنانی کورد، ڕووس، ئازەری، جۆرجی و ئەرمەنی لە ڕووسیا پێکەوە لەدژی توندوتیژی پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
ژنانی کورد، ڕووس، ئازەری، جۆرجی و ئەرمەنی لە ڕووسیا پێکەوە لەدژی توندوتیژی پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
ژنانی کورد، ڕووس، ئازەری، جۆرجی و ئەرمەنی لە ڕووسیا توندوتیژی دژی ژنانیان لە تورکیا و باکووری کوردستان شەرمەزار کرد کە لەم دواییە زیادی کردووە.
ژنان ڕایانگەیاند، ئەوان پشتگیری لە پەیمانی ئەستەنبوڵ دەکەن و باسی ئەوەیان کرد کە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان هەمووان پشتگیری لە پەیمانەکە دەکەن.
ژنانی کورد، ڕووس، ئازەری، جۆرجی و ئەرمەنی بە زمانی خۆیان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، ئەوان پشتگیری لە تێکۆشانی ژنان دەکەن.
ژنان داوایان لە هەموو ژنانی جیهان کرد کە یەکبگرن و لەدژی توندوتیژی بەرانبەر ژنان تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەن.
ف.ق