٢٩ کەسایەتی بەناوبانگ: پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن
٢٩ سیاسەتمەدار، نووسەر، فەیلەسوف، چالاکوان، پەرلەمانتار، مافناس و هونەرمەند، ‘دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی دادوەریی بۆ کوردان’یان پێکهێنا و داوایان کرد، پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.
٢٩ سیاسەتمەدار، نووسەر، فەیلەسوف، چالاکوان، پەرلەمانتار، مافناس و هونەرمەند، ‘دەستپێشخەریی نێونەتەوەیی دادوەریی بۆ کوردان’یان پێکهێنا و داوایان کرد، پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.
ئیلفرید جیلەنیک خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ، فەیلەسوف ‘سلاڤۆ ژیژەک’، پسپۆری یاسای نێودەوڵەتیی’پرۆفیسۆر نۆمارمان پایچ’، پرۆفیسیۆر مایک گونتەر، سکرتێری گشتیی EUTCC، نورا مۆرالێس کۆرتیناس یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی دایکانی پلازا دی مایۆ، لەناو ئەو ٢٨ کەسایەتییە ناودارانەدان.
ئامانجی دامەزراندنی دەستپێشخەرییەکە، بۆ دەرهێنانی پەکەکەیە لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا.
دەستپێشخەرییەکە ڕایانگەیاندووە، کە بەگوێرەی قۆناغەکە و ڕاستییەک کە هەیە، دەبێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربخرێت، دەشڵێت”بۆ ئاشتیی، دیموکراسیی و مافی مرۆڤ، ئێمە داوا لە کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین، کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربخات”.
کەمپەینەکە ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی پەکەکە کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی چەتەکانی داعشدا و باسی لەوە کردووە، کە ئەو ڕۆڵە کاریگەرە لەبەرچاو نەگیراوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوی دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە: پەکەکە خستنە ناو لیستی تیرۆر و قەدەغەکردنی، بە واتای پشتگیرییکردنی تاوانەکانی تورکیا دێت، دەوڵەتی تورک پشت بە دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی دەبەستێت و داگیرکاریی، تاڵانیی و کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدات.
لە کۆتاییشدا ڕاگەیەندراوە، ئێمە وەکو لایەنگرانی ئاشتیی، دیموکراسیی، دادوەریی، یەکسانیی و ئازادیی، داوادەکەین، پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت.
ف.ق