"هەمووان لە ئاست بانگەوازییەکەدا بەرپرسیارین"
سەزای تەمەلی و ساروهان ئۆلوچ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، لە هەلسەنگاندنی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا ڕایانگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ بەم بانگەوازییەوە هەمووانی خستە بەرپرسیارێتییەوە.
سەزای تەمەلی و ساروهان ئۆلوچ پەرلەمانتارانی دەم پارتی، لە هەلسەنگاندنی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا ڕایانگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ بەم بانگەوازییەوە هەمووانی خستە بەرپرسیارێتییەوە.
دوای دیداری سێیەم لەگەڵ ڕێبەر ئاپو کە لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی بەڕێوەچوو، بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپو بۆ رای گشتی راگەیەندرا. لەم بانگەوازییەدا سەبارەت بە دانانی چەک، ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند: "وەک هەر کۆمەڵگا و پارتێکی مۆدێرن کە بوونی بە زەبری هێز و ناچاری کۆتایی نەهاتووە، ئێوەش کۆنگرەی خۆتان پێکبهێنن و بڕیاری تێکەڵبوونەوتان لەگەڵ حکومەت و کۆمەڵگا بدەن؛ پێویستە هەموو گرووپەکان چەک دابنێن و پەکەکەش خۆی هەڵبوەشێنێتەوە."
'بەر پرسیارێتی هەر کەس بە بیری هێنرایەوە'
سەزای تەمەلی، جێگری سەرۆک گرووپی دەم پارتی لە هەڵسەنگاندنی بانگەوازییە مێژووییەکە لەگەڵ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی: "ئەم بانگەوازییە بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی هەموو کەسێ و وتی: "ئەمە بانگەوازییەکی مێژوویی بوو. لە ڕاستیدا لە بانگەوازییەکی زۆر کورتدا، بە هەڵسەنگاندنێکی زۆر زۆر گرنگ، هەم قۆناغی جەنگی سارد و هەم قۆناغی دوای جەنگی جیهانی دووەم و تەواوی مێژووی خستە بەر لێپرسینەوە. بانگەوازییەکە بۆ نوێکردنەوەی تێکۆشانێک بوو کە لە کاتی خۆیدا بە گوێرەی مەرجەکان دەستی پێکردبوو. کەواتە، هەرچەندە ئەم بانگەوازییە ئاراستەی پەکەکە کرابوو، بەڵام لە ڕاستیدا بانگەوازییەک بوو بۆ هەموو کەس و لایەنەکان. چونکە پەکەکە لە هەر هەلومەرجێکدا کە دروست بووە، بە کۆتایی هێنان بە مەرجەکانە و جێگیرکردنی دیموکراسی و سەروەری یاسا پەکەکەش پێویست ناکات بەردەوام بێت. بۆیە لەمەودوا دەست بە تێکۆشان دەکەین و من لەو باوەڕەدام تورکیا و ناوچەکە بە زووترین کات ئەو ئاشتییەی خەونی پێوە دەبینن پێ دەگەن."
پەرلەمانتاری ئانتاڵیای دەم پارتی ساروهان ئۆلوچ سەرنجی خستەسەر پێگەی دیموکراسی لە بانگەوازییەکەدا و گوتی: " بانگەوازییەکی زۆر گرنگ و مێژووییە. لە هەموو بەشەکانی بانگەوازییەکەدا هەڵسەنگاندنی داهاتوو و ڕۆژانی ئەمڕۆ دەردەکەوێت. بە ڕاستی ڕاگەیاندراوێکی کاریگەر بوو. بە ئەگەرێکی بە هێزەوە سیاسەتێک دامەزراوە. بەڕێز ئۆجالان ئەوشتانەی پێویست بوو بگوترێت، بە ئەگەرەکانی خۆی و هەڵوێستی سیاسی دەریبڕی. نیشانی دا زۆر بە بڕیارە و سەرنجی خستەسەر کۆمەڵێک شت کە دەبێت ئەنجام بدرێت.
وەک دەم پارتی چی لە دەستی ئێمە بیت دەیکەین
پێویستە لە دوو لایەنەوە لەوشتانەی کە داواکراوە بکرێت بڕوانین. یەکەم شت بۆ ڕێکخستنی دەربڕی و دووەم شت پەیوەست بە تورکیا دەریبڕی. بە دەوڵەت و دەسەڵاتداری لە تورکیا گوت لە گۆڕەپانی سیاسەت و دیموکراتیکبووندا شتانێک هەیە پێویستە بکرێت. پەیوەست بە جێبەجێکردنی ئەو شتانە بانگەوازی کرد. هەربۆیە بەرپرسیارێتی هەرکەسێکی بیر هێنایەوە و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکرێت ئەنجامێکی ئەرێنی بە دەست دێت. هیوادارین هەرکەسێک لە بەرپرسیارێتی خۆی تێبگات و هەنگاوی پێویست بنێت. ئەمە زۆر بە تایبەت بۆ دەوڵەت و دەسەڵات دەڵێم. وەک دەم پارتی بۆ جێبەجێکردنی ئەمانە لە گۆڕەپانی سیاسەت، یاسا و گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیکدا چی لە دەستمان هات دەکەین و تێکۆشانمان بە هێزتر دەکەین. هیودارم هەموومان پێکەوە ئەنجامێکی سەرکەوتوو بە دەست بهێنین".