هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەییدا بەڕێووەدەچێت، لە دووەم ساڵیدا بە رێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری بەردەوامە.
لە چوارچێوەی چاالاکییە جەماوەرییەکاندا کوردستانیان لە سکۆتلاندا، وێڵز و ئینگلتەرا ١٠ی تشرینی دووەم لە لەندەن کۆدەبنەوە و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بە بەشداری هەزاران کەس رێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.
رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا و پێکهاتەکانی لە ١٠ی تشرینی دووەم لەبەردەم بینای بی بی سی لە لەندەن دەستپێدەکات و تا گۆڕەپانی ترافالگار بەردەوام دەبێت. ئامادەکارییەکانی رێپێوانەکە بەردەوامن. لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا لە شاری ئێدیبرۆی سکۆتلەندا، شارەکانی مانچستەر، لیڤەرپول، شێفێڵد و بریتۆنی ئینگلتەرا بەشداربووانی بە پاس بەرەو لەندەن دەگوازرێنەوە.
سەبارەت بە رێپێوانەکە لە ئەنجومەنی گەلی کورد لە لەندەن ئامادەکاری بەرفراوان لەئارادایە. بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا، ئەنجومەنی ژنانی ژیان، کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی کورد لە لەندەن، کۆنگرەی سترار، پەژاک لە شارەکە لە چوارچێوەی رێپێوانەکەدا کاردەکەن و لەو نێوەشدا ماڵ و دووکانی کوردستانیان بەسەر دەکەنەوە بۆ ئەوەی بانگهێشتیان بکەن بۆ بەشداربوون لە رێپێوانەکە.