بەشتاش: تورکیا جارێکی دیکە لە لستی وڵاتانی نائازادە
مەراڵ دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە رایگەیاند، تورکیا لەنێو لیستی وڵاتانی نائازاددایە و ژنان لەژێر داروپەردوو باڵەخانە رووخاوەکاندنا ژیانێکی نوێی پێک دەهێنن.
مەراڵ دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە رایگەیاند، تورکیا لەنێو لیستی وڵاتانی نائازاددایە و ژنان لەژێر داروپەردوو باڵەخانە رووخاوەکاندنا ژیانێکی نوێی پێک دەهێنن.
مەراڵ دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
گۆڕەپانی نوێی رانت دروست دەکرێن
بەشتاش باسی ئەوەی کرد کە دەسەڵات گوایە بە هەموارکردنەوەکانی گۆڕەپانی نوێی رانت دروست دەکات و وتی، " بەڵام پێویستە دەسەڵات دوای ئەم بومەلەرزەیە کە بۆ کارەسات گۆڕاوە، باسی لە هەموارکردن بکردایە. پێویست بوو لەبارەی رێوشوێن، رێبازەکان گۆڕانکاری بکردایە.
بەشتاش ئەوەی خستەڕوو، " ئاکەپە بە چاوی رانت سەیری پرسی ژینگە دەکات. بەداخەوە بواری کشتوکاڵ رووبەرووی لەناوچوون بووە. دەسەڵات و هاوپەیمانە بچووکەکەی ئامانجیانە کە کشتوکاڵ لەناو ببەن. وەک هەدەپە ئێمە دوای بومەلەرزە پێشنیازی پێکهێنانی کۆمسیۆنی دستوەردانی خێرامان کرد."
بەشتاش باسی لە راپۆرتی دیموکراسی 'فریدۆم هاوس' کرد و وتی، " هەڵهەنگاندن بۆ ١٩٥ وڵات و ١٥ هەرێم کراون. دۆخی تورکیا باسکراوە. بەداخەوە وەک ساڵانی رابردوو، تورکیا لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە ئازادی تێیدا نییە. هەموو جیهان راستیەکە دەبینێت. لە راپۆرتەکەدا دەوترێت، " رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە کۆنتڕۆڵی دیموکراسی و هاوسەنگیەکان بۆ تەسفیەکردنی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بەکار دەهێنێت.' ئێمە لە ٢٠١٥ەوە ئەم شتە دووبارە دەکەینەوە. میکانیزمی هاوسەنگیان لەناوبردووە. ڕکابەرە سیاسیەکانیان بە دەستی دادگا و دەزگا فەرمیەکان تەسفیە دەکەن. نمونەی بەرچاویش هەدەپەیە. فڕیدۆم هاوس ئەمەی بە روونی باس کردووە."
ژنان لەژێر داروپەردوو باڵەخانە رووخاوەکاندنا ژیانێکی نوێی پێک دەهێنن
بەشتاش رایگەیاند کە ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ٨ی مارس لە هەرێمەکانی بومەلەرزە مانەوە و لە بومەلەرزەکە لە هەموو لایەک زیاتر ژنان مافیان پێشێل کراوە. ئێمەش هەوڵماندا زیاتر دەنگیان بەرز بکەینەوە. لە ٨ی مارسدا لە نورحەق و ئیسلاحیە بووین. ژنان زیاترین ئازاریان پێگەیشتووە. پێداویستیەکانیان جێبەجێ ناکرێت. باری خانەوادە لەسەر شانی ئەوانە و لە دۆخێکی خراپدا دەژین. ژنان لەژێر داروپەردوو باڵەخانە رووخاوەکاندنا ژیانێکی نوێی پێک دەهێنن
بانکەکان رێژەی سوویان بەرز کردەوە
بەشتاش وتی، " لە کەمپەینی ' تورکیا یەک دڵە'دا، زۆر کەناڵی راگەیاندن ڕۆماڵی راستەوخۆیان کرد. شۆڤیان کرد. بانکی ناوەندی ٣٠ ملیار، بانکی زراعەت ٢٠ ملیار، واکیف بانک ١٢ ملیار، هال بانک ٧ملیار و بە گشتی ٦٩ ملیار لیرەیان بەخشی. ٦٠٪ی بەشینەکان لە بانکەکان بوون. بەڵام راستی چییە؟ بۆ ئەوەی پارە بە قەرز بدەن بە زیانلێکەوتووان رێژەی سوویان بەرز کردەوە. ئەمە قبوڵنەکراوە. بانکی جەماوەری چۆن بەم شێوەیە دەبێت؟
' هاوپەیمانی کۆمار زۆر ترساوە'
بەشتاش لەبارەی پرسیاری 'ئێوە هاوپەیمانی هۆدا پار و هاوپەیمانی کۆمار چۆن هەڵدەسەنگێنن' رایگەیاند، ئێمە هاوپەیمانی رەنج و ئازادیمان هەیە. خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکەین. لەنیو هاوپەیمانی کۆماردا ترسێکی زۆر دەستی پێکردووە. سەردانی هەموو لایەک دەکەن."
ف.ق