دوای بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لای خۆیەوە پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند. ئێستاشدا چاوەڕوان دەکرێت بۆ چارەسەری هەنگاوی نوێ بنرێت و دیداری جیاواز ئەنجام بدرێت.
هاوسەرۆکی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) موراد چەپنی ئاماژەی بەوەدا ئەم پڕۆسیە هێشتا ناوێکی دیاریکراوی لێ نەنراوە، هەم خاوەنی دینامیکی نێونەتەوەییە، هەمیش وەک ئەنجامی تێکۆشانی گەلی کورد هاتووەتەئاراوە.
موراد چەپنی ئاماژەی بەوەدا لە بۆچوونەکانی حکومەتدا گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە، تێکۆشانی گەلیش لە دوای هەنگاوەکانی حکومەت دیار دەبێت و گوتی: " پێویستییەکانی ئێستا بووە هۆکاری ئەوەی هەردوو لایەنی شەڕ، هەنگاوێک بنێنن و دەستپێشخەری بئافرێنن، بەڵام لایەنی دەوڵەتی تورکیا لە بابەتی چارەسەری پرسی کورددا هێشتا ڕوانگە، نزیکایەتی، گۆڕانکارییەکی سیاسی نییە. هێشتا بە گوتنی 'تورکیای بێ تیرۆر' پێناسەی دۆخەکە دەکات. دەڵێت هەندێک کورد هەیە 'تیرۆر'یان کردووە و جموجوڵیان زیاد کردووە، ئێمەش لەناویان دەبەین؛ بەڵام لە ڕاستییدا پرسی کورد لە ئارادا نییە'. بەم چاوەوە لێی دەڕوانن.
دەڵێت؛ هیچ تواندنەوە و نکۆڵیکردنێکی سەد ساڵەیی لە بەرانبەر کورداندا نییە ئەوەی هەیە تەنها 'پرسی تیرۆرە'، دەوڵەت بەردەوامە لەسەر ئەم پروپاگەندەیە، هەربۆیە دیموکراتیکبوونی ڕاستەقینە، ڕوانگەی چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە دەرنەبڕاوە.
بێگومان ئەم پڕۆسەیە بە بانگەوازێک دەستی پێنەکرد. وە بە سڵاوکردنێک لە یەکتریش دەستپێنەکرد. ڕەنگە لەو کاتانەدا داتاکانی ئەمە دەرکەوتبێت، بەڵام دەوڵەت بە گوتنی 'لەم بابەتەدا دانوستان ناکەین، پرسێک بە ناوی پرسی کورد نییە، 'پرسی تیرۆر هەیە' نزیکایەتییەکی لەو شێوە نیشان دەدات و خۆی لە هۆکارەکان نزیک ناکاتەوە. هەربۆیە ترسی زۆر گەورەی هەیە، چونکە دەوڵەتی کۆماری تورکیا نەک تەنها سەبارەت بە کوردان هەروەها سەبارەت بە عەلەوییەکان، چینی کرێکار، ژنان چ دەرفەتێکی هەبێت خاوەن نزیکایەتیەکی سیاسییە کە هەموویان لە ناوببات. لەبەر ئەمەش بێگومان متمانە بەم ئەقڵیەتە ناکرێت. ئەمە ئاشكرایە. ئەگەر ئەو هەنگاو بنێت، ئەوا بە تێکۆشان دەبێت. هەربۆیە پرسیاری 'ئایا دەوڵەت ئەم هەنگاوانە دەنێت یانا' دەبێت ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە: ئەگەر دەمانەوێت هەنگاو بنێت، ئەوا ناچارین بۆ ئەمە تێکۆشانێکی بە هێز بەڕێوەببەین."
'دەبێت گەلی ڕەنجدەر بە ڕێکخستن بکەین'
موراد جەپنی سەرنجی خستەر هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی و گوتی: "گەلی کورد بە سەختی بە تەنها جێ هێڵرا، تێکۆشانی گەلی کورد بە تەنها هێڵرایەوە. بەر پرسیارێتی گەورەی ئەمەش بە تایبەت لەسەر تەڤگەری سۆسیالیست و ڕەنجدەری تورکیایە.
ئەگەر وەک هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی و تەڤگەری سۆسیالیست نەمانتوانیووە بە میلیۆنان کرێکار و ڕەنجدەر بە سیاسەتی شۆڤێنی دەسەڵاداری ژەهراوی بوون، بە ڕێکخستن بکەین ئەوا ئێمەش بەرپرسیاری ئەمەین. چونکە نەمانتوانیووە لە بەرانبەر شۆڤێنیزم تێکۆشانێکی بە هێز بکەین، ئەم دەوڵەت ستراتیژی و تاکتیکەکانی لەسەر دژایەتی کوردان دیار دەکات.
دەبێت ئێمەی ڕەنجدەر و کرێکارانی تورکیا، گەلانی ڕەنجدەر وەک بەشێکی ڕاستەوخۆی چارەسەری کورد ببینین. دەبێت هەموو گەلان و بە تایبەت گەلی تورکی ڕەنجدەر لە ئاست بابەتی چارەسەری پرسیی کورددا یەک هەڵوێست و یەکگرتووبین."