چەتەکانی داعش لە گەرمیان خانەوادەیەکیان کۆمەڵکوژ کرد
چەتەکانی داعش لە هەرێمی گەرمیان ٦ کەسیان لە خانەوادەیەک کوشت و هەروەها سەربازێکی عێراقیش کوژرا. لە هێرشەکەدا ٨ کەس بریندار بوون.
چەتەکانی داعش لە هەرێمی گەرمیان ٦ کەسیان لە خانەوادەیەک کوشت و هەروەها سەربازێکی عێراقیش کوژرا. لە هێرشەکەدا ٨ کەس بریندار بوون.
هێرشەکە لە گوندی ئیسلاح کە ١٢ کیلۆمەتر لە ناوچەی گوڵالەی خانەقینەوە دوورە. لە دوو هێرشدا ٦ کەس لە خانەوادەیەک کوژران و ٦ کەسیش لە خانەوادەیەکی دیکە بریندار بوون.
هێزەکانی عێراقیش وڵامی چەتەکانیان دایەوە و شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا سەربازێکی عێراقی کوژرا و دوو سەربازیش بریندار بوون.
گوندی ئیسلاحیە لەسەر رووباری سیروانە و لەنێو دارستاندایە.
بەهۆی دارستانەکانی ناوچەکە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە چەتەکانی داعش خۆیان تێیدا حەشار دەدەن.
لەگەڵ ئەوەی هەرێمەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراقدایە، بەڵام چەتەکانی داعش زۆر جار هێرش دەکەنە سەر گوندەکان و هاوڵاتیان دوکوژن. بەهۆی هەڕەشەی داعش ژیانی هاوڵاتیان لە مەترسیدایە و زۆر گەنج کۆچیان کردووە.
چەتەکانی داعش لە ٢٣ی ئایاردا هێرشیان کردبووە سەر ناوچەی تازە خورماتووی کەرکوک و ٦ کەسیان کوشتبوو.
ف.ق