داغ: گەنجان لەبەرانبەر هێرشی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدان دەکەن

دێرسم داغ وتەبێژی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە وتی، " گەنجان لەدژی هێرشی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدان دەکەن."

دێرسم داع راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی بە هێرشەکانیان لەدژی ئەو کەسانەی بۆ دیموکراسی تێدەکۆشن دەدات. گرتن و دەستگیرکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی گەنجان بەردەوامە."

'دەسەڵات کە هیچ رێگایەکی نەماوە، دادگاکان بەکاردەهێنێت'

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێک کە ٤ رۆژ لەمەوبەر لەدژی ئەندامانی گەنجمان ئەنجامدرا، بە دەیان هەڤاڵمان دەستگیرکران و لەلایەن دادگاوە سزادران. لەو رۆژەوەی ئەنجومەنەکەی ئێمە دروستکراوە، بە دەیان هەڤاڵمان لەلایەن چەتەکان بە پێشەنگایەتی حکومەت، دەستگیرکراون و رووبەرووی توندوتیژی، هەڕەسە و فشار بوونەتەوە. دەسەلات کە ناتوانێت رێگری لە تێکۆشانی ئێمە بکات، ئێستا دادگا بەکاردەهێنێێت.

ئەو گەنجانەی لەژێر ناوی ئەنجومەنی گەنجانی پەدەپە سیاسەتی دیموکرات و رەوا بەڕێوەدەبەن و تێکۆشن، لەدژی هێرشەکان سەریان دانانەوێنن. تێکۆشانمان لەدژی ئەو کەسانەی لەدژی تێکۆشانی ئێمەن و ژیانی قێزەون، دڕندەیی و سیخوڕی دەسەپێنن، بەردەوام دەبێت. ئێمە هێزمان لە مێژوو، گەل، کۆمەڵگا و هەموو بزووتنەوەکانی گەنجان وەردەگرین. لە بەرانبەر هێرشی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدانمان بەردەوامە!

پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانمان کە دەستگیرکراون، بە زوترین کات ئازاد بکرێن و سیاسەتی قێزەونی سەر گەنجان بوەستێنرێت."

ف.ق