دانیشتنی دۆزی کۆبانێ: پارێزەر و سیاسەتمەداران بەشداری دانیشتنەکە نەبوون

دانیشتنی دۆزی کۆبانێ بەڕێوەچوو و پارێزەران و سیاسەتمەداران بەشداریان نەکرد. داواکار سکاڵای لەدژی پارێزەران تۆمار کرد.

٦مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ لە هۆڵی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو کە بە بیانووی ڕاپەرینی ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، سکاڵا لەدژی ١٠٨ کەس تۆمار کرابوو کە ٢١ کەسیان لە زینداندان.

ئیبراهیم بینیجی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و نەزیر چاکار ئەندامی کورد – پەن بەشداریان لە دانیشتنی دادگادا کرد کە لە ٢٢مین دادگای سزا قوڕسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو. پارێزەران و سیاسەتەدارانی دیکە کە لە زینداندان بەشداریان لە دانیشتنەکەدا نەکرد.

داواکاری گشتی بەو هۆیەوە سکاڵای لەدژی پارێزەران تۆمار کرد و بڕیار درا کە سیاسەتمەداران لە زینداندا بمێننەوە.

ف.ق