دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە پێنج شار شوێنکاری نەژادپەرستەکانی سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ناوەندێک، کارگەیەک، گەراجێکی ئۆتۆمبێڵ و کۆنتەینەرێکی فاشیستەکانیان سووتاندووە.

دەستپتشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنتاڵیا، ئەستەنبوڵ، کۆنیا، کۆجائەلی و موغلا گورزیان لە بەرژەوەندی فاشیستەکان داوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢٣ی تشرینی یەکەم لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ گەراجێکی ئۆتۆمبێڵ،

٢٢ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی کاراکتگای کۆنیا 'ناوەندێکی وەرزشی و کۆنتەینەرێکی شارەوانی ئاکەپە،

٢٢ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بەشیک کەلەی کۆجائەلی کارگەیەکی کەسێکی ئاکەپەیی،

٢٢ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی داتچای موغلا پێشانگایەکی مۆبیلیاتی کەسێکی دوژمنی کورد،

٢١ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی گازیپاشای ئەنتاڵیا کۆنتەینەرێکی کەسێکی دوژمنی کورد سووتێنراون."

ف.ق