دەستپێشخەری ڕۆڵەکانیی ئاگر لە ٥ شار کارگە و ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی سووتاند

دەستپێشخەڕی ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٥ شاری تورکیا کارگە و ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەی سووتاند.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ١٠ی تشرینی دووەم لە ناوچەی کارتەپەی کۆجائەلی کارگەیەک، لە توزلای ئەستەنبوڵ کارگەیەکی بۆیاخی ئاکەپەییەکان، لە ئینەگولی بورسا ٢ بارهەڵگری دوژمنی کورد، لە ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ کافترایایەکی مەهەپەگ و لە گازئەمیری ئیزمیریش ئۆتۆمبێڵی کەسێکی مەهەپەییان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە باسی ئەوەی کرد کە ٩ی تشرینی دووەم لە ناوچەی ئەرەگلی کۆنیا ئۆتۆمبێڵێکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنراوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر راشیگەیاند، چالاکیەکان لە تۆڵەی شەهیدکردنی یوسف گلۆ، محەمەد گلۆ و مەزلۆم گلۆ وڵاتپارێزانی کورد ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە قامشلۆ شەهید بوون.

ف.ق