دەستپێشخەری یەکێتیی دیموکراتیک کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەی دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیکدا کە لە وان ئەنجام درا، ئاماژە بەوەکرا لە مێردین و بازیدیش کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەی دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیکدا کە لە وان ئەنجام درا، ئاماژە بەوەکرا لە مێردین و بازیدیش کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.
دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیک لە وان دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ڕێکخست. کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی نوسینگەی پارێزەرانی وان بەڕێوەچوو و هاووتەبێژان گوڵجان کاچماز سایگیت، محمد کاماچو و گەلێک کەسی تر بەشداربوون.
گوڵجان کاچماز ساییگیت ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆدا بەسەردەمێکی مێژووییدا تێدەپەڕین و ڕایگەیاند: "گەلی کورد سەدان ساڵە تێدەکۆشێت و هەوڵدەدات. ئێمە دەمانەوێت لەسەر ئەم خاکانە ژیانی هاوبەشی هەموو گەل و باوەڕییەکان دابمەزرێنین. ئێمە لەبەرئەوە دەستپێشخەرییەکانمان دامەزراند."
گوڵجان کاچماز سەییگیت باسی لەوەش کرد، لە چوارچێوەی کارەکانی دەستپێشخەرییەکەدا، لە ٢٦ـی تەمووزدا کۆنفرانسێک لە ناوچەی بازیدی ئاگری دەبەستن. گوڵجان کاچماز ساییگیت ئاماژەی بەوە کرد کە لە مێردینیش کۆنفرانسێک دەبەستن و بەم شێوەیە دوا: "یەکەم کۆنفڕانسمان دەکەینە دیاریی بۆ ئەحمەدی خانی. ناوەڕۆکی کۆنفرانسەکە لەسەر گرنگیی یەکێتیی کورد دەبێت. ئامانجی کۆنفرانسەکان ئەوەیە کە کارەکانمان بەهێز بکەین."
محمد کاماچیش ئاماژەی بەوە کرد: "کاری لەپێشینەمان بەهێزکردن و پێشخستنە. لەگەڵ کەسانێک کاردەکەین کە پێشتر ئێمەیان نەبینیوە و هەوڵدەدەین بۆ بەهێزکردنی دەستپێشخەرییەکە. ئێمە گرنگیی یەکێتیی کوردان و پێکەوەژیان لەگەڵ گەلانی کوردستاندا دەزانین. لەم کۆبوونەوەیەدا وتوێژ لەسەر کارەکانی ئایندەی خۆمان دەکەین."