دەستپێشخەریی نەتەوەیی بۆ عەفرین، کە لە ٢٢ی ئاب دا کۆنگرەی خۆی بە بەشداریی ٨٠ چالاکوان، رۆشنبیر و ئەکادیمییەکانی عەفرین لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدا، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستی بە چالاکیی ئێشکگری کرد. چالاکییەکە بۆ دادگایکردنی دەوڵەتی تورکە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەکانی پاکتاوکردن و سڕینەوە، کە لە عەفرین ئەنجامیداون.
چالاکیی ئێشکگری لە براندینبورگ تۆر بە بەشداریی قوربانیانی عەفرین و دانیشتوانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت و لە چالاکییەکەدا پۆستەر لەسەر هێرشەکان و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین بەزرکراونەتەوە.
چالاکوانان داوایان لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی کرد، پاکتاوکاریی سەر عەفرین راوەستێنن و بۆ کۆتایهێنان بە هەڕەشە داگیرکەرییەکان لە دژی دەوڵەتى تورک بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن.
دەستپێشخەرییەکە رایگەیاند، چالاکییەکەیان لە عەفرین تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوامیی دەبێت.
ژ.ت