فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە هێرشیان کردە سەر خوێندکارە کوردەکان
فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە زانکۆی ئاکدەنیزی ئەنتاڵیا هێرشیان کردە سەر خوێندکارە کوردەکان.
فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە زانکۆی ئاکدەنیزی ئەنتاڵیا هێرشیان کردە سەر خوێندکارە کوردەکان.
لە زانکۆی ئاکدەنیزی ئەنتالیا ، خوێندکارە کوردەکان کاتێک لە نێو حەوشەی زانکۆکەکا هەڵدەپەڕین، رووبەرووی هێرشی کۆمەڵێک نەژادپەرست و هێزە تایبەتەکانی زانکۆکە هاتن و هێرش کرایە سەر خوێندکارە کوردەکان.
خوێندکارە کوردەکان لەبارەی هێرشەکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا قسەیان کرد و رایانگەیاند کە ئەوان بە کوردی گۆرانیان وتەوە و نەژادپەرستەکانیش هێرشیان کردووەتە سەریان و ئەوانیش بەرگریان لە خۆیان کردووە.
ف.ق