فینجانجی: هەرچەندە لە زیندانیشم بەڵام هەرچیەکم لەدەست بێت دەیکەم
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا وتی، " لە زیندانیشدابم، کەس گۆمانی نەبێت، هەرچیەکم لەدەست بێت دەیکەم."
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا وتی، " لە زیندانیشدابم، کەس گۆمانی نەبێت، هەرچیەکم لەدەست بێت دەیکەم."
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا لەبارەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و پەیامەکەی لەسەر حسابی زیندانەکەی بڵاوکرایەوە.
فینجانجی لە نامەیەکەیدا باسی قۆناغی زیندان دەکات و دەڵێت، " باش دەزانم کە قسەکانم لە بەرنامەی راستەوخۆدا هۆکاری دەستگیرکردنی منن و دواتر دەمەویت وردەکاریەکانی بۆ ئێوە باس بکەن، چونکە بووتە هۆکار کە هەندێک شت بە هەڵە تێبگەیەنرێت. من ئەم راستیە دەزانم. لە بەرنامەی راستەوخۆدا من وەک پسپۆڕی پزیشکی داد لەبارەی دیمەنەکان هەڵسەنگاندنم کرد. بۆ ئەوەی ئەنجامێک بەدەست بهێنرێت، باسی لێکۆلینەوە و پەیمانی نێودەوڵەتیم کرد. لەم چوارچێوەیەدا لەدژی رێکخستنی پیشەیی من دەست بە کەمپەینی رەشکردن و ناشرینکردن کرا و بۆ هێرش گۆڕا. گۆمانی هیچ کەسیک نەبێت، هەم من و هەم دەستەی ناوەندی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانمان هەنگاوی پێویستە دەنێن. پێویستە بزانن ئەم پشتگیریەی کە دوای دەستگیرکردن لێم کراوە، لە پشت ئەم چوار دیوارەش هەستی پێدەکرێت. بەهیوای ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا بە یەکتری شاد ببین."
ف.ق