فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس بە جۆش و خڕۆشەوە بەردەوامە
فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس بە کۆنسێرت و نمایشکردنی فیلم بەردەوامە.
فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس بە کۆنسێرت و نمایشکردنی فیلم بەردەوامە.
فیستیڤاڵەکە کە لەلایەن کۆمەلگەی دیموکراتی کورد لە فەڕەنسا، ئینستیتوی هزری و لێکۆلینەوەی کوردستان، کۆمەڵەی کەلتوری و هونەری کوردستان و وەقفی دانیاڵ میتەران سازکراوە، بە چالاکی کەلتوری بەردەوامە.
لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا بە بەشداری هونەرمەندانی گەنجی تەڤ – چاند و هۆزان شەمدین کۆنسێرتێک رێخرا. کۆنسێرتەکە لە کۆڵانی میتزی هەرێمی ١٠ی پاریس ئەنجامدرا.
گروپی شۆڕش، ئوڵاش کێلاشین، ئەندامانی کۆرۆی تەڤ – چاند و هۆزان شەندین هۆنەرەکەیان پێشکەش کرد.
بەشداربووان بە دەنگ و ئاوازی رەسەنی کوردی هەڵپەڕین.
لە کاتی کۆنسێرتەکەدا کتێب و برۆشوری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە زمانی فەڕەنسی نمایشکران.
لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا فیلمی 'سەردەمی تووتڕک' نمایشکرا. فیلمەکە لە هۆڵی لیس ٧ پەرنەسینس ٩٨ بی دی دو مۆنتپاماس نمایشکرا.
هۆڵەکە پڕ بوو و زۆر کەس لە دەرەوە مانەوە. لە رێگەی فیلمەکەوە دەنگی زیندانیانی سیاسی و گەریلا گەیشتە پاریس.
هەمان فیلم لە ئەڵمانیاش نمایشکرا. لە رۆژانی رابردوودا لە زۆر وڵاتی دیکەی ئەوروپاش نمایش دەکرێت.
فیستیڤاڵەکە کە رۆژی شەممە دەستیپێکرد و هەفتەیەکە بەردەوامە، ئەمڕۆ بە دیوانی دەنگبێژان و لەم هەفتەیەدا بە پانێک، پێشانگای منداڵان، پیشانگای وێنە بەردەوام دەبێت. ٢٨ی ئایار فیستیڤاڵەکە بە کۆنسێرتێکی گەورە کۆتایی دێت.
ف.ق