گەنجان لە لەندەن لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجام دا
گەنجان لە لەندەن بۆ ئەوەى سەرنجڕاکێشنە سەر گۆشەگیریی قورس، راگەیاندراویان خستە سندوقی پۆستی ماڵەکان و راگەیاندراوەکانیان کرد بە جامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانەوە.
گەنجان لە لەندەن بۆ ئەوەى سەرنجڕاکێشنە سەر گۆشەگیریی قورس، راگەیاندراویان خستە سندوقی پۆستی ماڵەکان و راگەیاندراوەکانیان کرد بە جامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانەوە.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە / TCŞ) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ-ژن / TÊKO-JIN) لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.
گەنجەکان ئێوارەی دوێنێ بەشێک لە راگەیاندراوەکانیان خستە ناو سندوقی پۆستیی ماڵان و بەشێکی تریشیان کرد بە جامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانەوە.
گەنجان ڕایانگەیاند، بەردەوام بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن و ڕاشیانگەیاند، ئازادیی ئۆجالان نزیکە.
ژ.ت