گەنجان لەبەردەم بینای کەناڵی ئاسمانیی SWR چالاکییان ئەنجام دا

بە مەبەستی ریسواکردنی دەوڵەتی تورک، کە بەرامبەر گەریلاکانی هەپەگە چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت، گەنجان دۆسیەیەکیان پێشکەشی کەناڵی تەلەفزیۆنی SWR لە ماینز کرد.

ئەو چالاکییە ناڕەزایەتییە مەدەنی لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست، وەک بەشێک لە هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" رێکخرابوو.

ئەو گەنجانە ئێوارەی دوێنێ لە شاری ماینزی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لە بەردەم بینای کەناڵی ئاسمانیی SWR چالاکییەکیان ڕێکخست و ناڕەزاییان دەربڕی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرشە داگیرکەر و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان.

گەنجان لە شوێنی چالاکییەکەدا ئاڵا و لافیتە و پۆستەریان بەرزکردبووە و دەیانخواست دۆسیەیەک لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ڕادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە بکەن، بەڵام پۆلیسی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەو کاتەدا دەستێوەردانی کرد و هەوڵیدا رێگری لە رادەستکردنی ئەو دۆسیە بکات، بەڵام لە ئەنجامی پێداگریی گەنجان دۆسیەکە رادەستی ڕادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە کرا.

ژ.ت