گەنجانی هەدەپە لە دژی پاکتاوی سیاسی رێپێوانیان کرد
ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی لە ئامەدیان شەرمەزار کرد. ئەو گەنجانەی رێپێوانیان کرد وێڕای ئەشکەنجە لە لایەن پۆلەسەوە دەستگیرکران.
ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی لە ئامەدیان شەرمەزار کرد. ئەو گەنجانەی رێپێوانیان کرد وێڕای ئەشکەنجە لە لایەن پۆلەسەوە دەستگیرکران.
ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد کە لە نێوانیاندا ئەندامانی بەڕێوەبەریش هەبوون دەستگیرکرابوون. لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبوڵ گەنجان دەستگیرکردنی زۆر کەسیان کە لەناویاندا بەڕێوەبەر و گەنجیش هەبوو بە رێپێوانێک شەرمەزار کرد.
گەنجان کە لە گەڕەکی خاربیە لە دژی پاکتاوی سیاسی رێپێوانیان کرد زۆر جار دروشمی "بە دەستگیرکردن و گوشار ناتوانن بمانترسێنن" و "هەدەپە هیوایە، هیوا خۆڕاگری دەکات" وتەوە و پلاکاردی "ماف و رەوایەتیمان دادگایی ناکرێت، ئێوە ناتوانن تێکۆشانمان نایاسایی بکەن"، " دەستبەجێ هەڤاڵانمان ئازاد بکەن" بەرزکرانەوە.
پۆلیسەکان کە ویستیان رێپێوانەکە ئاستەنگ بکەن، زۆرکەسیان لە دواوە کەلەپچەکرد و بە ئەشکەنجە دەستگیریان کردن. پۆلیسەکان گەنجەکانیان خستەناو ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە. لە کاتی دەستگیرکردندا گەنجان دروشمی "گوشار نامانترسێنێت"یان وتەوە.
هـ . ب