گەنجانی کورد بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ڤییەنا رژانە سەر شەقامەکان

گەنجان چالاکیی نافەرمانیی مەدەنییان ئەنجامدا و نیگەرانیی خۆیان لەسەر ئاسایش و تەندروستیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خستەڕوو.

لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا، ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، بزووتنەوەی ژنانی تێکۆشەر و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە گۆڕەپانی واسڕۆویلت کۆبوونەوە و بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر تەواوی  کوردستان و مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت و راشیانگەیاند، بۆ ماوەی ساڵێکە ناتوانن زانیاری لەسەر رێبەرەکەیان وەربگرن.

ئەو گەنجانە نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە ئاسایش و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند، تا ئازادکردنی رێبەرەکەیان بەرخۆدانی خۆیان زیاتر و گەورەتر دەکەن.

هەروەها داوایان لە هەموو گەنجانی کورد کرد، کە تێکۆشان بەهێز بکەن و ئازادی بە تێکۆشان مسۆگەر بکەن.

ژ.ت