گروپی بیله‌فێڵد ئێشكگریی ئازادی وه‌رگرت

گروپی بیله‌فێڵد ئێشكگریی ئازادی له‌ شاری ستراسبورگی وه‌رگرت و داوای له‌ په‌ده‌كه‌ كرد ده‌ست له‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دوژمن هه‌ڵبگرێت.

ده‌ستپێشخه‌ری ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بۆ كۆتاییهێنان به‌ گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی ١٠ ساڵه‌ ئێشكگری ئازادی درێژه‌ پێه‌دات. گروپیچك له‌ شاری بیله‌ فێڵدی ئه‌ڵمانیا ئێشكگرییه‌كه‌ی وه‌رگرت.

چالاكی له‌ ساڵی ٢٠١٢ به‌دواوه‌ به‌رده‌وام. له‌ هه‌فته‌ی ٥١٩هه‌مینی چالاكیه‌كه‌دا ئیسماعیل گوموش، ئیبراهیم ئایاز و سه‌رحه‌د یه‌ڵماز ئێشكگرییان وه‌رگرت.

ئیسماعیل گوموش به‌ نوێنه‌رایه‌تی گروپه‌كه‌ قسه‌ی كرد و وتی، بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌وان چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ئێشكگرییدان.

گوموش باسی له‌وه‌كرد، بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ ٢٣ ساڵه‌ دیله‌ چیان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن و وتی، "ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌ باره‌ی گۆشه‌گیر له‌سه‌ر پێشه‌نگانی كوردان بێده‌نگن. رێبه‌رایه‌تی زیاتر له‌ ٣ ساڵه‌ ناتوانێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵ و پارێزه‌رانی كۆببێته‌وه‌. پێویسته‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ گۆشه‌گیری دژوار هه‌بێت. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ كۆتاییهێنان به‌ گۆشه‌گیری ئازادی رێبه‌رایه‌تیشمان ده‌سته‌به‌ر ببێت. رێبه‌رایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لان له‌ ئاشتی و ئارامیدا بژین تێده‌كۆشێت. پێویسته‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ئه‌مه‌ ببینن. ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاش له‌ بری ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ئێمه‌ بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تی ببینێت، له‌ شه‌ڕ له‌ دژی گه‌لی كورد، پشتگیری له‌ دوژمن ده‌كات. ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به‌ چه‌ك پشتیوانی له‌ دوژمن ده‌كه‌ن. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاغا كوردستان پێشكه‌ش به‌ دوژمن ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه‌ رێگه‌ له‌به‌رده‌م دوژمن نه‌كاته‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانێت بێته‌ ناو كوردستانه‌وه‌. به‌ده‌ستی په‌ده‌كه‌ دوژمن منداڵانمان شه‌هید ده‌كات. پێویسته‌ په‌ده‌كه‌ له‌پێناو سامانی دونیا و پاره‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد نه‌كاته‌ قوربانی. پێویسته‌ بارزانی له‌و رێگه‌ هه‌ڵه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

گه‌لی كورد له‌ كوردستان و ئه‌وروپا له‌ گۆڕه‌پانه‌كاندایه‌. گه‌ریلاش بێ پسانه‌وه‌ خۆڕاگری ده‌كات. تا رێبه‌رایه‌تی ئازاد ده‌بێت، ئێمه‌ درێژه‌ به‌ تێكۆشانمان ده‌ده‌ین. پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له‌ چالاكی ئێشكگریی بكات. بۆ ئازادی رێبه‌رایه‌تیمان ئێمه‌ هه‌موو ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".

هـ . ب