هەبەدەهە بەرپرسیاری چالاکی سابۆتاژی لە فۆچا لە ئەستۆ گرت
جەنگاوەرانی هەبەدەهە بەرپرسیاری چالاکی دژی فرقەی کۆماندۆی تورکی لە ناوچەی فۆچاری ئیزمیری لە ئەستۆ گرت.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە بەرپرسیاری چالاکی دژی فرقەی کۆماندۆی تورکی لە ناوچەی فۆچاری ئیزمیری لە ئەستۆ گرت.
بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەبارەی چالاکی سابۆتاژی دژی فرقەی کۆماندۆی لە ناوچەی فۆچای ئیزمیر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیاری چالاکیەکەی لە ئەستۆ گرت.
راگەیەنراوەکەی هەبەدەهە بەم شێوەیەیە:
"١٨ی ئایار بە شەو کاتژمێر ١٢ کەن ١٠ خولەک، لەدژی ویستگەیەکی کارەبای فرقەی کۆماندۆی شاخی ناوچەی فۆچای ئیزمیر چالاکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کارەبا بە تەواوی پچڕا و بۆ ماوەیەکی زۆر نەهاتەوە. چەندین کاتژمێری پێچوو تاوەکو ئاگرەکە کوژێنرایەوە و زیانێکی زۆری لێکەوت.
گەلەکەمان، کرێکاران، هەژاران، رەنجدەران و هەموو ژێردەستەکان رووبەرووی فاتورەی زۆری کارەبا، گرانبوونی کەلوپەل بوونەتەوە و بێکارن. قەیرانی ئابۆری هاتووتە ئاستێک کە بەهۆی زۆری پارەی کارەبا و باج ناتوانن تاوەکو سەری مانگ ئیدارەی خۆیان بدەن. ئێمەش ئەو کەسانەمان کردووەتە ئامانج کە کۆشکیان دروست کردووە و هاوکاری لایەنگرانیان دەکەن و دەوڵەمەندیان دەکەن. بارەگا و ئەندامانیان لەلایەن ئێمەوە دەکرێنە ئامانج. گەلەکەمان، دوارۆژی خۆی کە شۆڕشی یەکگرتووی گەلاندا دەبینێتەوە، خۆی ڕێکخستووە و بەرەو سەرکەوتن دەڕوات.
لە هەموو جێگەیەک هەناسە بۆ دوژمن ناهێڵینەوە! لە کات و شوێنێکدا کە بیریشی لێناکەنەوە، دەچێنە بەرانبەریان!"
ف.ق