هەدەپە بەرگرینامەکەی بۆ دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک نارد
کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە لەبارەی پرسی داخستنی پارتەکە، ئەمڕۆ بەرگرینامەکەی بۆ دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک نارد.
کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە لەبارەی پرسی داخستنی پارتەکە، ئەمڕۆ بەرگرینامەکەی بۆ دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک نارد.
کۆمسیۆنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەرگرینامەکەی لەبارەی پرسی داخستنی پارتەکە بۆ دادگای دەستووری بنەڕەتی تورک نارد.
کاتژمێر ١٦:٠٠ بەرگرینامەکە ڕادەستی دادگا دەکرێت.
چاوەڕێ دەکرێت، بەرپرسانی هەدەپە ئەمڕۆ ڕاگەیەنراو بڵاوبکەنەوە و لە ناوەندی گشتی هەدەپە لەبارەی ناوەڕۆکی بەرگرینامەکە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدرێت.
ف.ق