هەدەپە دەستگیرکردنی مەلا و کەسایەتیە ئایینەکانی شەرمەزار کرد

هەدەپە دەستگیرکردنی مەلا و کەسایەتیە ئایینیەکانی شەرمەزار کرد و داوای کرد ئازاد بکرێن.

تولای حاتمئۆغوللاری یاریدەدەری هاوسەرۆکایەتی گشتی کۆمسیۆنی گەلان و ئایینەکانی هەدەپە لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی مەلا و کەسایەتیە ئایینیەکانی شەرمەزار کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هیچ بیانوویەک بۆ دەستگیرکردنی کۆمەڵەی عالمانی ئایینی (دیا – دەر) و کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتی (دیک) نییە و ئێمە ئەم هەنگاوە قبوڵ ناکەین. ئێمە ئەم فشار و دەستگیرکردنانە کە بەرانبەر کەسایەتیە ئایینەکان ئەنجام دەدرێت شەرمەزار دەکەین. کەسایەتیە ئایینەیکان سیاسەتی هەڵەی دەسەڵات قبوڵ ناکەن و بۆیەش دەستگیرکراون. ئەم هەنگاوە و فشار دەبێتە هکاری کە گەلەکەمان لە دەوری کەسایەتیە ئایینیەکان و ریشسپیەکان ببێتە بازنە. پێویستە کەسایەتیە ئایینەیاکنو مەلاکان کە دەستگیرکراون بە زوترین کات ئازاد بکرێن."

ف.ق