هەدەپە یادی عەلی ئیسماعیل کۆرکمازی کردەوە

هەدەپە عەلی ئیسماعیل کۆرکمازی کردەوە کە لە بەرخۆدانی گەزیدا کوژرابوو.

ئومێد دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکایەتی گشتی یاسایی و مافەکانی مرۆبی هەدەپە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و یادی عەلی ئیسماعیل کۆرکمازی کردەوە کە لە بەرخۆدانی گەزیدا کوژرابوو.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، "خوێندکاری زانکۆ عەلی ئیسماعیل کۆرکماز لە کاتی بەرخۆدانی گەزیدا لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣دا لە ئەسکیشەهیر لەلایەن پۆلیسەوە ئەشکەنجەدرا و دوای ٣٨ رۆژ لە نەخۆشخانە لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٣ دا گیانی لەدەستدا.

بەهۆی کوشتنی کۆرکمازەوە ٤ پۆلیس و ٤ مەدەنی دادگاییکران و بکوژەکان پارێزران و داواکرابوو دۆسیەکە دابخرێت.

ئێمە جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە خانەوادە و خۆشەویستانی کۆرکماز دەکەین. ئێمە هیچ کاتێک ئەو ساتە لەبیر ناکەین کە کۆرکماز کوژرا و هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشانمان بەرنادەین."

ف.ق