ئومید دەدە جێگری هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی مافەکان و مافی مرۆڤی هەدەپە لە دژی ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییەکان دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول، ئیزمیر، ئەنقەرە، ئامەد، شرنەخ، وان، ئێلح، ئەدەنە، مێرسین، ئەنتالیا و مێردین لێدوانی دا.
دەدە وتی، دوای ئەوەى عەبدولحەمید گول وەزیری دادی دەوڵەتی تورک وتی، "با داد بچەسپێت، با قیامەت هەستێت"، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی تورک دەستیان بە هەڵکوتانە سەر ماڵان و بارەگاکانی هەدەپە کرد و ٩٤٢ کەسیان دەستگیرکرد، کە ١٩ کەسیان پارێزەرن و ١١ کەسیان زیندانیکران.
دەدە وتیشی، "بە شێوەى مافیایی و چەتەکانی دەریا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە وان و بارەگای هەدەکە لە ئیستەنبول".
دەدە ئاماژەى بە راگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک کرد و کە رایگەیاندبوو، "ئۆپراسیۆنەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتی ئەنجامدراون" و ئەوەش دانپێدانانە بۆ ئەوەى کە دادگا و داواکاری گشتی بەپێی فەرمانەکان دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان دەجوڵێنەوە و بەو شێوە ئۆپراسیۆنەکان بەڕێوەدەبەن.
ئومێد دەدە ئەوەشی وت، "بێگومان زۆری نەماوە بۆ ئەوەى دادوەری بچەسپێت و قیامەت بۆ زاڵمەکان هەستێت".
ژ.ت