هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ – بەشی٣
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، ڕێپێوانەکان، ڕۆژانی خوێندنەوە و چالاکییە کولتووریەکان لە سلێمانییەوە تا شەنگال، لە مەخموورەوە تا هەولێر بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، ڕێپێوانەکان، ڕۆژانی خوێندنەوە و چالاکییە کولتووریەکان لە سلێمانییەوە تا شەنگال، لە مەخموورەوە تا هەولێر بەڕێوەچوو.
هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ستراسبۆرگ دەستیپێکرد، جیا لەوەی لە ئەوروپا بە جۆشێکی بەرزەوە پێشوازی لێکرا، لە باشووری کوردستان، عێراق، شەنگال و مەخمووریش بەهێزەوە پشتیوانیی لێکرا.
ئەو وردەکارییانەی لەسەر پێشکەوتنی هەڵمەتەکە لە باشووری کوردستان، عێراق، شەنگال و مەخموور بەڕێوە چوو وەهایە:
٢٠٢٣
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، لە شاری سلێمانی چالاکییەکی پشتیوانی بەڕێوەچوو. بەشێکی زۆر لە سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران، چالاکانی مەدەنی و ئەکادیمیست بەشداریان لە چالاکییەکەدا کرد. بەشداربووان بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییان بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتەکە ڕاگەیاند.
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
گەلی ئێزدی و عەرەب بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری شەنگال ڕایانگەیاند کە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" بەشداری هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" دەکەن. پارێزەرانی باشووری کوردستانیش بەشداری هەڵمەتەکە بوون و ڕایانگەیاند کە ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە تاوانێکی گەورەیە دژ بە مرۆڤایەتی.
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) پێشوازیان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کرد و ڕایانگەیاند کە بەشداری هەڵمەتەکە دەبن.
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، پێگەی سیاسی بۆ شەنگال" بەشداری هەڵمەتەکەیان کرد.
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی پێکهاتە عەرەبەکانی شەنگال، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خەیمەیەکی چالاکی دانرا. بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە چالاکیی جۆراوجۆر بەردەوام بوو.
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ژنانی عەرەبی شەنگال لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" دەستیان بە ڕێپێوانێک کرد.
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئەنجومەنی ژنانی بناری قەندیل بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) بەشداری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بوون.
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
مەجلیسی عەشتاری کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی مەخموور ڕایگەیاند کە بەشداری هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەبن.
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە شاری کەلاری پارێزگای سلێمانی پانێلێک بەڕێوەچوو. لەم پانێڵەدا ڕاگەیەندرا؛ ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە پلانێکی نێونەتەوەییە.
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بەشداریی هەڵمەتە جیهانیەکە بوون.
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"، لە شاری سلێمانی بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان سیمینارێک بەڕێوەچوو.
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بزووتنەوەی گەنجانی مەخموور و بزووتنەوەی ژنانی گەنجی مەخموور گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆیان شەرمەزار کرد و داوایان لە هەموو گەنجان کرد بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بڕژێنە شەقەمەکان.
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
لە پێنجەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە شاری سلێمانی بەرهەمەکانی ڕێبەر ئاپو نمایشکران. کتێبەکانی ڕێبەر ئاپو لە پێشانگاکەدا کە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، پێشوازییەکی باشیان لێکرا.
١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
لە نووسینگەی لقی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە باشووری کوردستان لە هەولێر، گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ڕێبەر ئاپو، بە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانە کرا و لە دژی گۆشەگیری داوای تێکۆشانی هاوبەش کرا.
١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
یەکیەتیی ژنانی گەنجی شەنگال و یەکێتی گەنجانی شەنگال پێکەوە کۆشکێکیان بە دروشمی"بەرهەم و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپو بخوێننەوە و کەسانی دیکەش هان بە خوێندنی بکەن" بۆ ناساندنی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپو، دانا.
٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.
٢٠٢٤
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە شاری سلێمانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" هەڵمەتێكی خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد.
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) نامەیەکی ئاراستەی کۆمیتەی پێشگیریی ئەشکەنجە ئەوروپا (سی پی تی) کرد بۆ ئەوەی سەرنجی گەل بۆ گۆشەگیری رەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ راکێشێت.
٢٢ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" لە شەنگال هەڵمەتێک بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد.
٢٣ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤
لە ناوچەی دوگری شەنگال، کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە دروشمی "لە کۆێ پارێزنامەکانم هەبێت، منیش لەو شوێنەم" خوێندرایەوە. دەخیل شەنگالاڵی، ئەندامی مەجلیسی گەلی دوگر جەختی لەوە کردەوە هەتا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
٢٥ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤
پێکهاتەی عەرەبی شەنگال بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەل و مەجلیسی ژنانی عەرەب بەشداری چالاکیی "هەفتەی خوێندنەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ"یان کرد.
٢٦ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی مەدیبانی شەنگال، پێکهاتەی عەرەبی شەنگال لەسەر بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندنەوە و گفتوگۆیان کرد.
٥ی شوباتی ٢٠٢٤
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی مەخموور لەسەر ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە بەڕێوەچوو.
١٢ی شوباتی ٢٠٢٤
ژنانی ئێزدی و عەرەبی شەنگال لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە بەشداری ١٦٠ ژنە چالاکوانی عێراقی وۆرک شۆپێکیان بەڕێوە برد.
١٣ی شوباتی ٢٠٢٤
لە شارۆچکەی کەلاری ناوچەی گەرمیان، تەڤگەری ئازادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد و چالاکییەکی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.
١٦ی شوباتی ٢٠٢٤
کۆمیتەی"ئازادی بۆ ئۆجالان" لە باشووری کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکە ئاماژە بەوە کرا کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هۆی چارەسەری پرسی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و ئەوانەی دژی هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەبنەوە، پێوانە ئەخلاقیە نەتەوەییەکان پێشێل دەکەن.
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
کۆمیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە باشووری کوردستان نامەیەکی بۆ سی پی تی نارد و داوای کرد دەستبەجێ سەردانی ئیمرالی بکەن.
٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٤
لە دۆڵی کەرسەی شەنگال بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپو، لە "پارکی ڕێبەر ئاپۆ" شەوێکی ئاواز بەڕێوەچوو.
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
بە دەستپێشخەریی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپو ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. لە ڕێپێوانەکەدا ڕایگەیەندرا کە ناتوانن ڕێگریی لە بیرۆکەکانی رێبەر ئاپۆ بکرێت.
٢٠٢٥
٧ی شوباتی ٢٠٢٥
دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپو لە عێراق لە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی بەدیل گرتنی ڕێبەر ئاپودا سەبارەت بە سیاسەتی جینۆساید و ئەشکەنجەدان دژی ڕێبەر ئاپو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی بەشداریی بەهێز لە هەڵمەتەکەدا کرا.
١٥ی شوباتی ٢٠٢٥
کۆمیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە باشووری کوردستان بە بۆنەی ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩لە شاری سلێمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی"دەمەوێت لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیدار بکەم"ی پلاتفۆرمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا کە لە ٥ی حوزەیران دەستیپێکرد، ڕاگەیاند.
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
دەستپێشخەری ئازادی عەرەب، بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گرۆپێک لە ڕۆشنبیری عەرەب پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی "دەمەوێت لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دیدار بکەم" ڕاگەیاند و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.