ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) گوتی: "لە سەدساڵەی ساڵیادی شەهید بوونی پێشەنگی مەزنی گەلەکەمان، شێخ سەعید و هەڤاڵانییدا کە بۆ دۆزی کورد و کوردستان بە بوێری و بڕیاردارییەکی مەزنەوە چونە ژێر پەتی سێدارە، بەرێزداری، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین بەڕێزدارییەوە سڵاو لە هەبوون و ئازادی گەلی کورد بکەین کە ماوەی سەد ساڵە قوربانی زۆری لە پێناودا دراوە و وەک کەسانی فیدایی ئەم دۆزە دڵسۆزی خۆمان دەربخەین.
تێکۆشانی ئازادی نیوسەدەیی تەڤگەری ئاپۆیی، بە مانای تۆڵەکردنەوەی شێخ سەعید دێت، کە شێخ سەعید ئەوکات گوتبووی 'نەوەکانم تۆڵەم دەکەنەوە' و هەروەها بۆ ئەو شەهیدانەی کە هاوارەکانیان لە هەموو گۆشەکانی کوردستاندا دەنگی داوەتەوە. بێگومان یەکێک لە نەوە بوێر، قارەمان و فیداییەکان کە شیخ سەعیدی ڕیشسپی گەورەی گەلەکەمان باسی کردووە، زیلانی هاڕێمان (زەینەب کناجی)یە کە لە ٣٠ـی حوزەیرانی ١٩٩٦دا چالاکی فیدایی ئەنجام دا. پێشەنگی فیداییمان هاوڕێ زیلان لە ٢٩ـەمین ساڵوەگەڕی شەهید بوونیدا کە بۆ دۆزی ئازادی لە هەمان ڕێککەوتدا بەشداری کاروانی شەهیدان بووە، بە بێردەهێنینەوە و ڕۆژی فیدایبوون لەگەلی کورد پێرۆز دەکەین.
وەک میلیتانی فیدایی ئاپۆیی پەیوەست بوو بە بەڵێنی شەهیدان، گەل و ڕێبەرێتیمانەوە؛ دەستنیشانی دەکەین بە بڕیارین تا بەدیهێنانی ئازادی گەل و ڕێبەرێتیمان گرێدراوی هێڵی شەهیدان بە ڕوحی فیدای ئاپۆیی درێژە بە تێکۆشانی بەرزمان بدەین."
هێرشەکانی سوپای تورک بە بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوە زیاتربوونە
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچەدا ئەمە گوتراوە:
"لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەیی کۆتاییدا بە تایبەت لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوای زاپ، دەشتاییەکانی نێوان ناوچەی ئامێدیی باشووری کوردستان و هەرێمی دێرەلۆک جوڵە و هەروەها لە دژی هێزەکانمان لە مەتینا هێرشەکانی سوپای تورک زۆر زیادیان کردووە. لە گوندی سێگرێی نزیکی ناوچەی ئامێدی و لە گۆڕەپانی گردی ئامێدیمان کە کەوتووەتە ژووری گوندی سێگرێ بە چەکی کیمیایی شەپۆلێکی هێرشی لەناوبردن لە دژی هێزەکانمان دەستپێکرا. پێشتریش پەیوەست بەم بابەتەوە ڕاگەیاندراو و ئاگادارییمان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردبووەوە. بەڵام هێرشەکانی سوپای تورک لەو ناوچانە بێ ناوبڕ و زیاتر بوونە. بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکانی زۆر زیاتر بە چەکی کیمیایی هێرشەکانی درێژ کردووەتەوە.
ئێمە لە ٢٤ و ٢٦ـی حوزەیراندا لەم ناوچەیە لە دژی هێرشەکانی سوپای تورک کە لەسەر بنەمای لەناوبردن دەیکات، ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەمان ئەنجام دا.
دووبارەی دەکەینەوە؛ هێزەکانمان پەیوەست بە پرۆسەی نوێوە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپوە ڕاگەیاندراوە و هەر پەیوەست بەمەشەوە گرێدراوی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەین. وێڕای ئەوەی تێکۆشانی چەکداری وەستێندراوە، بە تایبەت لە هەرێمی ئامێدی فەرماندەیی سوپای تورک بە سەختی و تەواوەتی چەکی کیمیایی وەک تاوانی جەنگ بەکاردەهێنێت کە لەلایەن یاسا نێونەتەوەییەکانەوە قەدەغەکراوە و لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا ئێمەیش لە ٢٤ و ٢٦ـێ حوزەیراندا مافی وەڵامدانەوەمانمان بەکارهێناوە. پەیوەست بە هەستیاری پرۆسەکەوە لە ئێستادا دیمەنی چالاکی بەفراوان و زیانەکانی سوپای تورک بڵاوناکەینەوە.
بەڵام دەمانەوێت ئەم شتە ڕوونکەینەوە؛ بەرپرسیاری زیانەکان و ئەم تابلۆیەیی فەرماندەیی سوپای تورکی لە هەرێم و زیهنیەتەکەی کە لە بەرانبەر هێزێکی دەستهەڵگرتوو لە چەک بە بەردەوامی چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکاردەهێنێت کە زیانێکی مەزنی لێدەکەوێتەوە. پێویستە بزانرێت گەر دوای ئەم ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوە و ئاگادارکردنەوەیەمان، سوپای تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی درێژە بە هێرشەکانی بدات، ئەوا وەڵامدانەوەی توندتر و کاریگەرترمان دەبێت. ئاشکرایە ئەم هێرشە کە لەلایەن هەندێک بازنەی ڕانتخۆری جەنگ و گەڕاو بەدوای قارەمانێتی هەرزاندا بۆ بەرژوەندی تاکە کەسی ئەنجام دەدرێن، لە هەمان کاتدا پەیوەندیدار بە لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە و بۆ هەموو گەلانی تورکیا دەستوەردانێکی هەستیارە. بەم هۆکارە خاوەنی مافین لە دژی ئەم هێرشە بێدەنگ نەبین، هێزی خۆمان بپارێزین و بە توندترین شێوە وەڵامی پێویست بدەین.
وردەکاری هێرشی سەر هێزەکانمان بەم شێوەیەیە:
هێرشەکانی سوپای تورک؛
لە نێوان ٢١-٢٦ـی حوزەیراندا، تونێلەکانمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٩ جار بە گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کراون
٢٧ـی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە پێشدا بە تەقەمەنی وێرانکەر و دواتر بە گازی کیمیایی بە سەختی بۆردوومان کران
لە نێوان ٢١-٢٦ـی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی و دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا ١١ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردوومان کران
لە نێوان ٢٠-٢٦ـی حوزەیراندا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٨ جار بە بلدۆزەر و حەفارەی کونکردن هەوڵی ڕووخاندنیان دراوە.
٢٦ـی حوزەیران تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانێ دەرگەلێ لە هەرێمی مەتینا ١٥ جار بە بلدۆزەر، شۆفڵ و حەفارەی کونکردن هەوڵی ڕووخاندنیان دراوە.
لە نێوان ٢٠-٢٧ـی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی، سەری مەتینا، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی گردی سیسەر، گردی ڕەشید، دێڕەشی، گرگاشێ، دەشتی کافیا، مژێ، گردی کون، گردی زەنگل، زێڤکێ، حەفتەباخ، سپیندارێ، سێدارێ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی بەهار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بە بەردەوامی بۆردوومان کران.
پەیوەست بە شەهیدبوونی سەرحەد جەیلان؛
وڵاتپارێزی قەدرگران، سەرحەد جەیلان لە ناوچەی بازیدی ئاگری وەک میوان هاتە لای هێزەکانمان. بەڵام لەوکاتەی لامان مایەوە بەهۆی گۆرانی دۆخی هەواوە بەهۆی سەرهەڵدانەوەی هەندێک نەخۆی پێشوویی و وێڕای هەموو هەوڵدانەکانمان نەتوانرا گیانی ڕزگار بکرێت و ژیانی لەدەستدا. لەبەرئەوەی سەرحەد جەیلان لەناو خەباتی وڵاتپارێزییدا گیانی لەدەستداوە، ئەو وەک شەهیدی تەڤگەری ئازادی کوردستان پەسەند دەکەین و خەمگینی خۆمان دەربڕین. سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای وڵاتپارێزمان سەرحەد جەیلان، خزم و کەسووکارەکەی و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."