هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە مانهایم ئیدانە کرا

کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە مانهایم هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی بۆ سەر کوردستان و بێدەنگیی رای گشتیی نێونەتەوەیی ئیدانەکرد.

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیاندا رژانە سەر شەقامەکان و بە رێکخستنی گردبوونەوەیەک هێرشی دەوڵەتی تورک-یان بە چەکی کیمیایی بۆ سەر کوردستان شەرمەزارکرد.

جەماوەری گەل لە گۆڕەپانی پرادیپلاتز لە ناوەندی شاری مانهایم کۆبوونەوە و بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد.

دوای ئەوە ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی کرا، کە لە ٢٣ی نیسانەوە چەندین جار دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی بەکارهێناوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتبووە، "گەریلاکانی هەپەگە هەرگیز شکست ناهێنن و کۆتاییان پێناهێنرێت. با ئەوە باش بزانن، چونکە بناغەکانی فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ بەهێزن و ئەگەر یەک کوردیش بە تەنها بمێنێتەوە کۆتایی پێنایەت. هەر وەک چۆن دوێنێ سەرکەوتین، ئەمڕۆش سەردەکەوین".

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت