هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په شهرمهزاركران
له چه‌ندین شار هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په شه‌رمه‌زار كران و راگه‌یه‌نرا كه خاوه‌نداری له هه‌ده‌په ده‌كه‌ن.
له چه‌ندین شار هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په شه‌رمه‌زار كران و راگه‌یه‌نرا كه خاوه‌نداری له هه‌ده‌په ده‌كه‌ن.
به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی هێرش و گێره شێوێنیهكانی پۆلیسه‌كان له دژی ناوه‌ندی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئایشه ئاجار باشاران، له چه‌ندین شار چالاكی ئه‌نجامدران.
له‌و چوارچێوه‌دا له ئه‌نقه‌ره، ئێلیح، سێرت، مێردین، ئیسته‌نبوڵ، ئه‌ده‌نه، مێرسین، هاتای، ئانتالیا، قه‌رس، شرنه‌خ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سازكران و هێرش و گێره‌شێوێنییه‌كان له دژی هه‌ده‌په شه‌رمه‌زار كران. له چالاكییه‌كاندا رێكخستنه‌كانی شار و ناوچه‌كانی هه‌ده‌په، پلاتفۆرمه‌كانی ره‌نج و دیموكراسی زۆر شار، ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆهه‌ده، ئیهه‌ده، كه‌سك، جه‌هه‌په، ئه‌مه‌پ، تیپ، تۆپ، چه‌پی سه‌وز، ئه‌سه‌په و هالكئهڤلهری، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئاماده‌بوون.
له چالاكیه‌كه‌دا پلاكارده‌كانی "پاراستن سهرداناخات"، "گوشار ناتوانێت شكستمان پێبهێنێت"، "هه‌ده‌په گه‌له و كه‌س ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌ل تێكبدات"، "ئێمه هه‌ده‌په ده‌پارێزین"، "به ئیراده و تێكۆشانی ژنان فاشیزم له‌ناو ده‌برێت"، "گوشار، ده‌ستگیركردن و زیندانی كردن ناتوانن شكستمان پێبهێنن" و "هه‌ده‌په به ته‌نیا نییه" به‌رزكرابوونه‌وه و چالاكوانان دروشمه‌كانی "گوشار ناتوانێت له‌ناومان ببات"، "بژی به‌رخودانی هه‌ده‌په"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی هه‌ده‌په"، "هه‌ده‌په گه‌له، گه‌ل لێره‌یه" وترانه‌وه.
له كۆنفرانسه رۆژنامهوانیهكاندا باس له‌وه‌كرا، كه رێكخرستنی به‌رده‌م هه‌ده‌په له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆوه به مه‌به‌ستی گێره‌شێوێنی كراوه و به هه‌ڕه‌شه‌كردن له باشاران ئیراده‌ی ملیۆنان كه‌س كراوه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها وترا كه ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په هه‌ركات له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنرێت، هێرش و گێرهشێوێنیهكانیان زیاتر ده‌كه‌ن. چالاكوانان باسیان له‌وه‌كرد كه به گه‌وره‌كردنی به‌رخودان بههیچزترین وه‌ڵام به هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
هـ . ب