هێرشی داگیركاری له‌به‌ر بینای ئۆ پی سی ده‌بڵیو شه‌رمه‌زاركرا

كوردستانیان و دۆستاینان له‌به‌ر بینای ئۆ پی سی ده‌بڵیو هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و بێده‌نگی ئۆ پی سی ده‌بڵیویان شه‌رمه‌زار كرد.

كوردستانی و دۆستانیان له‌به‌رده‌م بینای رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (ئۆ پی سی ده‌بڵیو) له‌ شاری دانهاگی هۆڵندا له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئێشكگرییان ئه‌نجامدا.

له‌ چالاكییه‌كه‌دا كه‌مته‌رخه‌می ئۆ پی سی ده‌بڵیو و قبوڵنه‌كردنی ئه‌و شانده‌ی ویستی راپۆرتێك پێشكه‌ش ئه‌و رێكخراوه‌ بكات شه‌رمه‌زار كرا.

چالاكوانا وتیان، "بانگه‌وازمان بۆ گه‌له‌كه‌مانه‌، با هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ به‌شداری چالاكی ئێشكگری ببن كه‌ به‌رده‌وامه‌ و چالاكیه‌كه‌ گه‌وره‌تر بكه‌ن.